پرسیار : ئایا دروستە نوێژ بەنەعلەوە بکەم ؟
وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگن دروستە نوێژ بە نەعلەوە بکەیت ئەگەر پاک بوو ، جگە لە کەعبە نەبێت .
ابنُ تَيميَّة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نوێژ کردن بە نەعل دروستە ، ... ئەگەر زانرا پاکی نەعلەکە ئەوە مەکروھ نییە بە یەکدەنگی ھەموو موسلمانان . )) مجموع الفتاوى (١٢١/٢٢) .
ابن ڕەجەب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نوێژ کردن بە ھەردوو نەعل دروستە ، جیاوازی نییە لەنێوان زانایان لەسەر ئەمە . )) فتح الباری ج٣ لاپەڕە٤٢ .
ابن ڕەجەب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچ شوێنێک بۆ ئێمە نییە مەکروھ بێت نوێژی تێدا بکەیت بە ھەردوو نەعل و خوفەوە ئیلا کەعبە نەبێت ، مەکروھە ئەوەی داخلی دەبێت نەعل و خوفی لەپێ بێت ، عەطا دەقی ھەیە و مجاھد و ئەحمەدیش ، وە دەفەرمووێت : نەم زانیووە کەس ڕوخسەتی دابێت . )) فتح الباری ج٢ لاپەڕە ٢٧٩ .
————————————————————————
Www.ferdaws.net