سەردێری پرسیار:حوکمی میز کردن بە پێوە ؟

بەرواری دانان :2018-10-01 کۆدی پرسیار:132

پرسیار:

پرسیار // ئایا میز كرن بە پێوە دروستە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە میز كردن بە پێوە سێ وتە هەیە :

یەكەم // هەندێك زانا دەلێن باش نی یە میز بكەی بە پێوە بە بێ عوزر ، بەلگە :

(۱) عن عائشة قالت : من حدثكم أن النبي صلی الله علیە سلم كان یبول قائماً فلا تصدقوە ، ماكان یبول إلا قاعداً )) رواه الترمذي (١٢) .

واتە : هەر كەسێك بلێت پێغەمبەر درود سەلامی خوای لەسە بێت ميزي كردووە بە پێوە بەڕاستی دامەنێن و بڕوای پێ مەكەن ، میزی نەكرووە ئیلا بە دانیشتنەوە نەبێت .

(۲) عن عمر قال رآنى النبي صلىٰ الله عليه وسلم وأنا ٲبول قائماً ، فقال (( يا عمر لا تبل قائما )) فما بُلتُ قائماً بعد . أخرج ابن ماجه

واتە : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لە سەر بێت منی بینی میزم دەكرد بە پێوە ، فەرمووی " ئەی عومەر میز مەكە بە پێوە " عومەر دەلێت : لە دوای ئەو ڕۆژەوە میزم بە پێوە نەكردەوە .

(۳) عن ابن عمر قال : قال عمر : ((ما بلت قائماً منذ أسلمت )) أخرج البزار ، واتە : عمر دەفەرمووێت :" لە دوای ئەوەی كە موسلمان بووم میزم بە پێوە نەكردووە " .

(٤) عن عبدالله بن مسعود قال (( إن من الجفاء أن تبول وٲنت قائم )) واتە : لە باشی نی یە یان لەكەلە رەقی یە میز بكەیت بە پێوە .

دووەم // هەندێک زانای تر دەلێن دروستە میز بە پێوە بكەی ئەگەر پێویستیت بە پێوە میزكردنیش نەبێت ، بەلگە :

(۱) عن حذیفە قال : (( كنت مع النبی صلی الله علیە وسلم فانتهیٰ الى سباطە قوم فبال قائما....... )) البخاری (۲۲٤) مسلم (۲۷۳) .

واتە : من لەگەل پێغەمبەری خوا سەلامی خوای لێ بێت ، چوو بۆ ئەو شوێنەی خەلك شتی خۆیانی لێ فڕی دەدەن وە میزی كرد بە پێوە .

(۲) هەروەها جێگیر بووە لە چەندین هاوەلان كە میزیان كردووە بە پێوە لەوانە ، عمر ، علی ، زیدی كوری ثابت ..... هتد

(۳) هیج فەرموودەی راست نەهاتووە كە پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت نەهی كرد بێت .

(٤) یەكیك لە بنچینە گرینگەکانی فقە دەلێت : (( المثبت مقدم علی النافی)) واتە : واتە ئەوەی جێگر بووە پێش نەفی دەخرێت ، عائیشە رضی الله عنها نەفی بە پێوەی میزكردن دەكات ، بەلام فەرموودەی حذیفە بە پێوە میز كردن جێگر دەكات ، لێڕەدا جێگیركردن پێش نەفی دەخرێت ، لەوانەیە لە مالەوە بە پێوە میزی نەكردبێت بەلام لە دەرەوە لەگەل حذيفە بووە بە پێوە میزی كردووە .

سێیەم // هەندێك زانای تر دەلێن ئەگەر شوێنی میزكرن نەرم بوو پرۆشك بەر لاشەی یان جل و بەرگی نەكەوێت ئەوا دروستە بەلام ئەگەر رەق بێت و پروشكی میزەكە بەر لاشەی یان جل و بەرگی بكەوێت نابێت .

ووتەی راست وتەی دووەمە كە دروستە میز بە پێوە بكەی بەلام بە دوو مەرج :

(١) پروشكی میزەكە بەر لاشەی یان جل و بەرگی نەكەوێت

(٢) پارێزراو بێت لە وەی كە عەورەتی بە دیار بكەوێت خەلك ببینێت .

ابن باز ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( میز كردن بە پێوە هیچ تیدا نی یە بەلام بە دانیشتنەوە باشترە ، جێگیر بووە كە پێغەمبەر سەلامی خوای لە سەر بێت میزی بە پێوە كردووە ، ئەوەی بۆمان دیار بێت لەبەر ئەوە میزی كردووە بە پێوە تا بۆمان ڕوون بێت كە دروستە ، بەلام بە دانیشتنەوە باشترە ، هەروەها دەبێت ڕەچاوی داپوشینی عەروەت بكات خەلک نەیبینێت عەورەتی ...))

ابن عثیمین ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( میزكردن بە پێوە دروستە بە دوو مەرج :

(أ) پارێزراو بیت لە پروشكی میز .

(ب) پاریزراو بیت لەوەی كەسێكی دیكە عەورەتت ببینێت....... )) مجموعە فتاوی ابن عثیمین ج۱۱

هەروەها بگەڕێوە بۆ کتابی تحفة الأحوذی شرح جامع الترمذی ج۱ لاپەڕە ۷۲_۷۸ .

پوختەی وەلامی زانایان :

(١) میزكردن بە پێوە دروستە کە ئەمە وتەی ڕاستە ، بەلام بە دوو مەرج :

(أ) دەبێت پارێزاو بیت لە پروشكی میزەكە و بەر لاشە جل و بەرگ نەکەوێت .

(ب) دەبێت پارێزراو بێت لەوەی كەسێکی تر عەورەتی ببینێت.

(٢) باشتر وایە میز بەدانیشتنەوە بکەیت ، چونکە باشترە بۆ سەلامەت بوون لە پروشک و بەدیار کەوتنی عەورەت .

(٣) ئافرەت دەبێت بە دانیشتنەوە میز بکات چونکە وەک پیاو نییە و ناکرێت . ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام