سەردێری پرسیار: حوکمی چوونە پێش لەناو نوێژدا بۆ ئەوەی بۆشایی ڕیز پڕ بکەیتەوە ؟

بەرواری دانان :2019-07-23 کۆدی پرسیار:1320

پرسیار:

پرسیار : حوکمی چوونە پێش لەناو نوێژدا بۆ ئەوەی بۆشایی ڕیز پڕ بکەیتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون چوونێکی زۆر لەناو نوێژدا نوێژ بەتاڵ دەکات ، ھەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن بەڵام جیاوازی ھەیە .

ابنُ حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوە چوونێکی زۆر لەناو نوێژی واجب دا نوێژ بەتال دەکات . )) فتح الباری ج٣ لاپەڕە ٨٣ .

ابنُ حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کردەوەیەک ڕێگەپێدراو بێت لەناو نوێژ دا بە دەق ، کەم و زۆری ڕێگەپێدراوە . )) المحلی ج٣ لاپەڕە ٧٩ .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مرۆڤ بۆشای یەک ببینێت لە پێش خۆی ، باشتر وایە پێش بکەوێت بۆ ئەوە پڕی بکاتەوە ، جا چ نوێژی واجب بێت یان سونەت ، ئەمە کردەوە کەمە فەرمان پێکراوە بۆ مەسلەحەتی نوێژ ، فەرموودە جێگیر بووە ابن عباس خوا لێی ڕازی بێت نوێژی لەگەڵ پێغەمبەر کردووە لەلای چەپی وەستاوە ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت سەری ابن عباسی گرتووە ھێناویەتە لای ڕاستی خۆی ، ئەم کردەوەیە لە مەسلەحەتی نوێژە ، بەڵام ئەگەر بۆشای دووەم لەپێشت بوو ، پاشان بۆشایی سێیەم بەم شێوەیە ، لێرە کردەوەکە زۆرە و نابێت پێش بکەویت ، چونکە کردەوەی زۆر لەسەر یەک نوێژ بەتال دەکات ، ... )) مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلد الثالث عشر - كتاب أحكام الصفوف.

—————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام