پرسیار : حوکمی شەتڕەنج چییە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن شەتڕەنج کردن دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم : کەسێک شەتڕەنج مشغولی دەکات لە واجبەکان یان تووشی حەڕام دەبێت ، لەم حالەتە حەڕامە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان .
حالەتی دووەم : کەسێک شەتڕەنج مشغولی ناکات لە واجبەکان یان تووشی حەڕام نابێت ، ئەمەیان جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان :
یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون حەڕامە ، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و مالک و ئەحمەد و ھەندێک شافعییەکانە ، بەڵگە :
(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ * إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمْ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنْ الصَّلَاةِ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنتَهُونَ )) [ المائدة : ٩٠-٩١ ] .
(٢) عن علي بن أبي طالب رضي الله عنه أنه مَرَّ على قوم يلعبون بالشطرنج فقال : ما هذه التماثييل التي أنتم لها عاكفون . قال الإمام أحمد : أصح ما في الشطرنج قول علي رضي الله عنه .
(٣) وسئل عبد الله بن عمر رضي الله عنهما عن الشطرنج فقال : هي شَرٌّ من النرد .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون حەڕام نییە .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کاتێک شەتڕەنج کەسەکەی مشغول کرد لە باطن یان ظاهر ، ئەوە حەڕامە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، وەک ئەوەی مشغولی بکات لە واجبێک وەک نوێژ ، یان شتێک واجب بێت لە مەسلەحەتی نەفس و نزیکەکانی ، یان فەرمان کردن بە چاکە و نەھی کردن لە خراپە ، یان گەیانی پەیوەندی خزمایەتی و شتی تر لە واجبەکان ، ئەوە حەڕامە بە یەک دەنگی ھەموو موسلمانان ، ھەروەھا ئەگەر حەڕامیشی تێدا بوو وەک درۆ یان سوێند خواردن بەدرۆ یان خیانەت یان زولم یان یارمەتی دان لەسەر زولم و حەڕامەکانی تر ، ئەوە حەڕامە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) مجموعة الفتاوي ج٣٢ لاپەڕە ٢١٨-٢٤٠ .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە شەتڕەنج ئەویش وەک نەرد وایە بۆ حەڕامی . )) المغنی ج١٤ لاپەڕە ١٥٥ .
———————————————————————————————
www.ferdaws. net