پرسیار : نوێژم کردووە بێ دەست نوێژ ، ئایا نوێژ دووبارە بکەمەوە ؟
وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگن ھەر کەسێک نوێژ بکات بێ دەست نوێژ نەزانێت یان لەبیر بکات ، ئەوە دەبێت نوێژ بکاتەوە بە دەست نوێژەوە .
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن نوێژی ئەو کەسە دروست نییە کە بێ دەست نوێژە ، جا چ زانا بێت بە بێ دەست نوێژی یان نەزان بێت یان لەبیری کردبێت ، بەڵام ئەگەر نوێژ بکات نەزان بێت یان لەبیر بکات تاوانی لەسەر نییە . )) المجموع ج٢ لاپەڕە ٦٧ .
ابن تيميیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک نوێژ بکات بێ دەست نوێژ ، وە نوێژ بکات لەبیر بکات ، لەسەریەتی نوێژ بکاتەوە بە دەست نوێژەوە ، بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت لەنێوان زانایان . )) مجموع الفتاوى ج٢٢ لاپەڕە ٩٩ .
ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک لەبیر بکات نوێژ بکات بێ دەست نوێژ ، ئەوە لەسەریەتی نوێژ دووبارە بکاتەوە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) فتح الباری ج٣ لاپەڕە ٦٠٠ .
—————————————————————————