پرسیار : حوکمی سەلام کردن لە کەسێک لەناو نوێژدایە ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە سەلام کردن لە کەسێک لەناو نوێژدایە :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە سەلام لە کەسێک بکەیت لەناو نوێژ دابێت ، کە ئەمە وتەی ابن عمر و حەنابلە و شافعی و ابن منذره ، وە ابن قاسم لە مالک نقل دەکات دەڵێت : مالک پێی مەکروھ نەبووە سەلام لە نوێژکەرەکان بکەیت ، بەڵگە :
(١) عن ابن عمر رضي الله عنهما قال : قلت لبلال : كيف رأيت النبي صلى الله عليه وسلم یرد علیھم حين يسلمون عليه وهو يصلي ؟ قال : يقول هكذا ، وبسط كفه . أخرجه أبو داود والترمذي وصححه .
واتە : لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لە ھەردووکیان ڕازی بێت فەرمووی : بە بیلالم گوت : چۆن پێغەمبەرت بینیووە کاتێک سەلامیان لێکرد وەڵامیانی داوە لەناو نوێژ ؟ فەرمووی : گوتی بەم شێوەیە دەستی کردەوە .
ئەگەر سەلام کردن لە نوێژکەر مەکروھ بوایا پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەھی لێیان دەکرد .
دووەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون باش نییە سەلامی لێ بکەیت ، کە ئەمە وتەی جابر و عطاء و شەعبی و ئیسحاق و ئەبو حەنیفە و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد ، بەڵگە :
(١) چونکە سەلام لێکرد مشغولی دەکات ، وە ھەندێک جار ھەڵە دەکات بە قسە وەڵام دەداتەوە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە سەلام لە نوێژکەر بکەیت ، ڕووی کردنە بەڵگە : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ئیقراری کردووە ، ئەگەر دروست نەبوایا نەھییان لێ دەکرد ، ئەم بابەتە جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ، ھەندێک دەڵێن : دروستە ، وە ھەندێکی تر دەڵێن : سونەتە ، وە ھەندێکی تر دەڵێن : مەکروھە .
ئەوانەی دەڵێن دروستە دانپێدانانی پێغەمبەر دەکەن بەڵگە کە ھاوەڵان سەلامیانی لێکردووە .
ئەوانەی دەڵێن سونەتە دەڵێن ئەصل وایە سەلام کردن سونەتە ، ئەگەر پێغەمبەر درود و سەلامی خوای ل بێت دانی پێدانا بۆ سەلام کردن لەناو نوێژ ، ئەوە دان پێدانانی لەسەر ئەصلە ، ئەصل وایە سونەتە ، کەواتە سەلام کردن سونەتە .
ئەوانەی دەڵێن مەکروھە ، لەوانەیە لەبەر دوو شت بێت :
یەکەمیان : نوێژکەر مشغول دەکات ، ھەروەک پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرموویەتی : " إن في الصلاة لشغلا " ، ئەگەر مشغول بێی نابێت مشغولی بکەیت .
دووەمیان : ئەگەر سەلام لەو کەسە بکەیت کە لەناو نوێژدایە ، لەبیر دەکات دەڵێت : علیك السلام ...
نزیکترین وتە ئەوەیە کە دروستە سەلامی لێ بکەیت ، ناکرێت بڵێیت : مەکروھە و وە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ئیقراری لەسەر کردووە ، وە ھاوەڵان زانست و زانیاریان لە لابوو پێچەوانەی خەڵکی عەوام ، ئەگەر ئەمە بڵێیت چەندین فەرموودەت باطل کردووە ، نزیکترین وتە ئەوەیە مەکروھ نییە و دروستە سەلامی لێ بکەیت . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ٣٩٨-٣٩٩ .
—————————————————————————
Www.ferdaws.net