پرسیار : ئایا عەرەق و لاشەی لەشگران پاکە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن عەرەق و لاشەی لەشگران پاکە ، بەڵگە سونەت و یەک دەنگی ھەموو زانایان .
عن أبي هُريرةَ رَضِيَ اللهُ عنه : (( أنَّ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم لقِيه في بعضِ طَريقِ المدينة وهو جنُبٌ ، فانخنستُ منه، فذهب فاغتسَل ، ثمَّ جاء، فقال : أين كنتَ يا أبا هُرَيرةَ ؟ قال : كنتُ جنُبًا ؛ فكرهتُ أن أجالسَك وأنا على غيرِ طهارةٍ ، فقال : سبحانَ اللهِ ! إنَّ المُسلِمَ لا يَنجُسُ )) رواه البخاري (٢٨٣)، واللفظ له، ومسلم (٣٧١) .
ابن المُنذِر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن عەرەقی لەشگران پاکە . )) الإجماع لاپەڕە ٢٦ .
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھاوەڵانی ئێمە و کەسانی تر دەڵێن : ئەندامەکانی لەشگران و حائض و نفساء و عەرەقی پاکە ، ئەمەیان جیاوازی نییە لەنێوان زانایان . )) المجموع ج٢ لاپەڕە ١٥٠-١٥١ .
ابن تيميە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لاشەی لەشگران پاکە ، وە عەرەقی پاکە ، وە ئەو جل و بەرگەی عەرەقی بەر کەوتووە پاکە . )) مجموع الفتاوى ج٢١ لاپەڕە ٥٨ .
ابن عبدِ البَر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی نییە لەنێون زانایان لە پاکی عەرەقی لەشگران و عەرەقی حائض . )) الاستذكار ج١ لاپەڕە ٢٩٩ .
بغوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر پاکی عەرەقی لەشگران و حائض . )) شرح السنة ج٢ لاپەڕە ٣٠ .
———————————————————————————————
Www.ferdaws.net