سەردێری پرسیار:حوکمی قسە کردن کاتی تارەت گرتن ؟

بەرواری دانان :2018-10-01 کۆدی پرسیار:133

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە کاتی چوونە ئاودەست قسە بکەیت ؟

دەقی وەڵام:

وەلام // کاتی چوونە ئاو دەست و حاجەت کردن حالەتێکی ئاڕامی و لاوازی مرۆڤە ، دەبێت هەست بە لاوازی خۆی بکات و خۆی بە گەورە دانەنێت و دان بە لاوازی خۆی دابنێت ، حالەتێکە دەبێت هەست بە نیعمەتەکانی خوای گەورە بکات کە خوای گەورە بۆی ئاسان کردووە لەم حاجەت کردنە تەواو بێت .

عن ابن عمر ، ٲن رجلا مر ، ورسول اللە صلی الله علیه وسلم یبول ، فسلم ، فلم یرد علیه . رواه مسلم ( ۳۷۰) .

واتە : پیاوێک تێپەڕی وە پێغەمبەریش سەلامی خوای لێ بێت میزی دەکرد ، سەلامی لێ کرد وەلامی نەداوە .

عن جابر قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( ٳذا تغوط الرجلان فلیتوار كل واحد منهما عن صاحبه ، و لا یتحدثا ، فٳن الله یمقت علی ذالك )) .

واتە : ئەگەر دوو پیاو چوونە ئاو دەست با خۆیان لەیەکتر بشارنەوە و خۆیان داپۆشن لە یەکتری ، وە قسە لە گەل یەکتر نەکەن ، چونکە خوای گەورە لەسەر ئەمە تۆڕە دەبێت .

وە فەرموودەی ابی سعید هاتووە رواە ابو داود ( ۱٥) , ان ماجە ( ۳٤۲) ، هەمان مانای فەرموودەی جابرە .

زۆربەی زانایان دەلێن باش نییە قسە بکەیت کاتی حاجەت کردن ، چونکە قسە کردن لە کاتی حاجەت کردن کەماتی و بێ شەرمییە ، قسەکردن لە ئاو دەست ئەم چەند حالەتانەن :

حالەتی یەکەم // کاتی حاجەت کردن قسە دەکات ، زۆربەی زانایان دەلێن باش نییە ، هەندێک دەلێن حەڕامە ، دەلێین ئەگەر قسەکردنێک بێت ناوی خوای گەورە یان پێغەمبەر یان زیکری تێدا بێت نابێت ، بەلام بێجگە لە ئەمانە باش نییە .

حالەتی دووەم // کاتی حاجەت بە تەلەفۆن قسە دەکات ، ئەمەش باش نییە ، هەندێک دەلێن حەڕامە ، دەلێین ئەگەر قسە کردنێک بێت ناوی خوای گەورەی تێدا بێت یان پێغەمبەر یان زیکر نابێت ، بەلام بێجگە لە ئەمانە باش نییە .

حالەتی سێیەم // کاتی حاجەت کردن ریسالە دەنووسێت بە موبایل ، دەلێین ئەگەر ریسالە نووسینی قورئان و سونەت و یان ناوی خوای تێدا بێت ئەوە نابێت ، بەلام ئەگەر ریسالە نووسینی قورئان نەبێت یان سوونەت یان ناوی خواو زیکر نەبێت هەندێک دەلێن دروستە ، چونکە قسە کردن دروست نییە ، نووسین داخلی قسە کردن نابێت ، بەلام باشتر وایە نووسینیش نەبێت ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ، وەلامی ئەو کەسەی نەداوەتەوە بە ئیشارەتیش ، کە ئیشارەت قسە کردن نییە .

حالەتی چوارەم // هێشتا دەستی بە حاجەت کردن نەکردووە ، هەندێک دەلێن دروستە ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەستی بە میز کردن کردبوو و بەردەوام بوو لەبەر ئەوەی وەلامی سەلامی نەداوە ، کەواتە ماناکەی وایە ئەگەر دەستی پێ نەکردبوو دروستە ئیلا ئەگەر قسە کردنێک بێت ناو و زیکری خوای گەورەی لە گەل بێت ئەمە دروست نییە ، بەلام باشتر وایە لەم حالەتەش قسە نەکرێت .

حالەتی پێنجەم // ئەگەر دەست کرد بە حاجەتی کردن لە شوێنێک ، دروستە قسە بکەیت یان تەلەفۆن یان ریسالە بنووسیت ئەگەر پێویست بکات ، نموونە کەسێکی کوێر دەبینی نزیکە لە بیرێک لەو کاتە دەلێن دروستە قسە بکەیت بەلکو واجبە ئاگاداری بکەیتەوە ، یان مار یان دوو پشک نزیکە لە کەسێک دروستە ئاگاداری بکەیتەوە.

زانایان دەلێن لەبەر ئەوە دروست نییە ناوی خوای گەورە بهێنیت یان زیکر بکەیت لە ئاو دەست چونکە شوێنێکی پیسە نەک لەبەر ئەوە بێت چونکە مڕۆڤ لە ئاو دەست خۆی ڕووت دەکات و عەورەتی بە دیار دەکەوێ .

مانەوە لە ئاو دەست و حەمام کە پێویست نەبێت باش نییە ، بەتایبەتی ژنان زۆر لە حەمام دەمێننەوە و زیادەڕەوی دەکەن ، وە بەدیار خستنی عەورەتیش باش نییە ئەگەر بە تەنیاش بێت ، بەلگە :معاویە بن حیدە دەلێت : ئەگەر پیاو بە تەنیا بوو دروستە عەورەتی بەدیار بخات ؟ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : فاللە ٲحق ان یستحیا منە . واتە : خوای گەورە حەق ترە شەرمی لێ بکەیت و عەورەتی خۆت داپۆشی ، رواە الترمذی (۲۷٦۹) ، ابو داود ( ٤۰۱۷) ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام