پرسیار : حوکمی زێڕ بە قەرز وەرگرتن ، نەک کڕین و فڕۆشتنی زێڕ بە قەرز ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دروستە زێڕ و ھەر شتێکی تری ڕیبەوی بە قەرز وەربگریت ، پاشان ھەمان وەزن یان ژمارە بۆی ببیتەوە ، چونکە :
(١) ئەو بەڵگانەی ھاتوون دەبێت دەست بە دەست بێت باسی کڕین و فرۆشتنە ، باسی قەرزی نەکردووە .
(٢) قەرز شت بە خەڵک دانە و چاکە لەگەڵ کردنە ، پێچەوانەی کڕین و فرۆشتن .
(٣) خەڵک لەسەردەمی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دینار و درھەم و گەنم و جۆیان بە قەرز لە یەکتر وەردەگرت ، پاشان بۆ یەکتریان دەبردەوە ، ھەتا ئێستا ئەمە بەردەوامە .
ابن القطان ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن بە قەرز وەرگرتنی دینار و درھەم و گەنم و جۆ و خۆرما و زێڕ دروستە ، وە ھەموو خواردنێکی تری لەم جۆرە کیل و وەزنی ھەبێت . )) " الإقناع في مسائل الإجماع" لاپەڕە ١٩٧ .
——————————————————————————
Www.ferdaws.net