پرسیار : من پارەم لە کەسێک وەرگرتووە بە قەرز ، ئایا دروستە لە کاتی دانەوەی دۆلاری پێ بدەمەوە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دروستە موسلمان دراوێکی لە کەسێک وەرگرتووە بە قەرز ، لەبڕی قەرزەکە دراوێکی تر بۆی بباتەوە ، بەڵام بە دوو مەرج :
(١) کاتێک کە قەرز دەکات ئەم مەرجە دانەنێت .
(٢) کاتێک دراوێکی تر لەبڕی بۆی دەباتەوە دەبێت بە نرخی ئەو ڕۆژە بێت .
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( قەرزار قەرز دەداتەوە لەو جنسەی کە قەرزی کردووە ، ئەگەر ویستی دراوێکی تر لەبڕی قەرزەکە بداتەوە دەبێت بە نرخی ئەو ڕۆژە بێت کە قەرز دەداتەوە ، بەڵام نابێت موسلمان مەرج دابنێت لە کاتی عەقدی قەرز ، چونکە صرفە بێ ئەوەی وەربگرن لە یەکتری . )) " فتاوى اللجنة الدائمة المجموعة الأولى " (14/166 ) .
——————————————————————————————
Www.ferdaws.net