سەردێری پرسیار:حوکمی مەسح کردن لەسەر گۆرییە دوای تەیەممووم ؟

بەرواری دانان :2019-07-27 کۆدی پرسیار:1335

پرسیار:

پرسیار : حوکمی مەسح کردن لەسەر گۆرییە دوای تەیەممووم ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن یەکێک لە مەرجەکانی مەسح کردن لەسەر خوف یان گۆرییە ئەوەی دەبێت لەسەر پاک خاوێنی ئاو بێت ، دروست نییە مەسح لەسەر تەیەممووم بکەیت بە یەک دەنگی ھەر چوار مەزھەبەکان ، بەڵکو ھەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن .

عَنِ الْمُغِيرَةِ بنِ شُعْبَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : كُنْتُ مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَتَوَضَّأَ فَأَهْوَيْتُ لِانْزِعَ خُفَّيْهِ فَقَالَ : (( دَعْهُمَا فَإِنِّي أَدْخَلْتُهُمَا طَاهِرَتَيْنِ فَمَسَحَ عَلَيْهِمَا )) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.

واتە : لە موغیرەی کوڕی شوعبەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێ : من لەگەڵ پێغەمبەرا بووم درود و سەلامی خوای لێ بێت لە سەفەرێکدا ، دەست نوێژی گرت منیش دانەویمەوە خوفەکانی داکەنم ، فەرمووی : وازیان لێ بێنە ، چونکە من بە پاکی لەپێم کردوون وە مەسحی کرد بە سەریاندا .

وتەی : (( فإنِّي أدخلتُهما طاهِرَتينِ )) پەیوەستە بە ھەردوو قاچ ، بەڵام پاک و خاوێنی تەیەممووم پەیوەستە بە ھەردوو دەست و ڕوخسار ، پەیوەندی بە قاچەوە نییە ، بەڵگەیە دەبێت پاک و خاوێنی ئاو بێت ھەتا بتوانی مەسحی لەسەر بکەیت .

ابنُ رشد : (( مەرجی مەسح کردن لەسەر خوف دەبێت ھەردوو قاچ پاک بکرێتەوە بە دەست نوێژ ، ئەمە شتە یەک دەنگی زانایانی لەسەرە ئیلا جیاوازییەکی شاز نەبێت . )) بداية المجتهد ج١ لاپەڕە ٢١ .

محمد الأمین الشِّنقيطي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر پاک و خاوێنی ئاوی بۆ مەسح کردن لەسەر خوف ، ھەر کەسێک خوف لەبەر بکات لەسەر بێ دەست نوێژی ، یان دوای تەیەممووم ، ئەوە دروست نییە مەسحی لەسەر بکات . )) أضواء البيان ج١ لاپەڕە ٣٥١ .

—————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام