پرسیار : حوکمی تەیەمموم کردن بە خۆڵی پیس ؟
وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگن دەبێت زەوی پاک بێت ھەتا بتوانی تەیەممومی پێ بکەیت ، بەڵگە :
(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا )) [ النساء : 43 ] .
(٢) عن جابرِ بنِ عبد الله رَضِيَ اللهُ عنهما ، قال: قال رسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم : ((وجُعِلَت لي الأرضُ مسجدًا وطَهورًا)) متفق علیە .
(٣) تەیەمموم بەدیلی دەست نوێژە ، بدل حوکمی مبدل منە ھەیە .
(٤) ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە .
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە تەیەمموم بکرێت بە خۆڵی پیس ، بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت لای ئێمە ، ئەبو حامد نقل دەکات لە تێکڕایی زانایان . )) المجموع ج٢ لاپەڕە ٢١٦ .
ابن تيميَّة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ( جیاوازی نییە لەنێوان زانایان زەوی پیس پاککەرەوە نییە . )) مجموع الفتاوى ج٣١ لاپەڕە ١٠٧ .
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر دەستی لە زەوی بدات زەوییەکە پاک نەبێت بۆ تەیەمموم ئەوە دروست نییە ، نەمان زانیووە جیاوازی ھەبێت لەسەر ئەمە . )) المغنی ج١ لاپەڕە ١٨٨ .
—————————————————————————————
Www.ferdaws.net