سەردێری پرسیار:حوکمی سێ جار شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ ؟

بەرواری دانان :2019-07-28 کۆدی پرسیار:1338

پرسیار:

پرسیار : حوکمی سێ جار شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگ سێ جار شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ سونەتە .

ابن عبدِ البَر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سێ جار شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ تەواوترە و باشترە ، زیاتر شۆردن لە سێ جار زیادەڕەوی کردنە ئەگەر بۆ تەواو کردنی نقصانی نەبێت ، ئەمەیان جیاوازی تێدا نییە . )) الاستذكار ج١ لاپەڕە ١٢٢ .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو موسلمانان یەک دەنگن لەسەر شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ یەک جار یەک جار ، وە زیاتر لە یەک جار شۆردن سونەتە . )) شرح النووي على صحيح مسلم ج٣ لاپەڕە ١٠٦ .

بدرالدین العيني ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەتە ئەندامەکانی دەست نوێژ سێ جار بشۆیت ، یەک دەنگی زانایان ھەیە لەسەر ئەمە . )) عمدة القاري ج٣ لاپەڕە ٢٠١ .

————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام