سەردێری پرسیار:ئایا چوونە ئاودەست مەرجە بۆ دەست نوێژ ئەگەر پێویستی بە چوونە ئاو دەست نەبێت ؟

بەرواری دانان :2018-10-01 کۆدی پرسیار:134

پرسیار:

پرسیار // ئایا چوونە ئاو دەست مەرجە بۆ دەست نوێژ ئەگەر پێویستی بە چوونە ئاو دەست نەبێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // ئەگەر یەکێک دەست نوێژی بشکێت واجب نییە بچێت بۆ ئاودەست خۆی بشوات ، کە خەلکانێک وا تێگەیشتوون ئەگەر خۆی نەشوات دەست نوێژی بەتالە ، کە ئەمە بیرو باوەری هەندێک شیعەیە لەناو سونەش بلاوبۆتەوە ، زانایان دەلێن دەرچوونی هەوا دوو حالەتی ھەیە :

حالەتی یەکەم // ھەوا دەردەچێت جا چ بە دەنگ بێت یان بێ دەنگ ، ئەمەیان تەنھا دەست نوێژی شکاوە و کاتی دەست نوێژ ھەلگرتنەوە پێویست ناکات خۆی بشوات و بچێتە ئاو دەست .

حالەتی دووەم // ھەوا دەردەچێت جا چ بە دەنگ بێت یان بێ دەنگ ، بەلام کەسە سکچووە و تەڕاتی لەگەڵی دابوو یان ھەستی بە تەڕاتی کرد ، لەم حالەتە دەبێت خۆی بشوات لەبەر ئەو تەڕاتی یە نەک لەبەر دەرچوونی ھەوا .

ھەر کەسێک بلێت دەرچوونی ھەوا پیسە دەبێت خۆت بشۆیت ، لە وەلامدا دەلێین هەموو زانایان یەک دەنگن کە ئەو هەواییەی دەردەچێت خاوێنە ، وە دەلێین ئەگەر پیس بێت بۆچی جلی ژیرەوە ناشۆیت تەنھا شوێنەکە دەشۆیت ؟!

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر دەست نوێژ شکان بەھۆی نووستن بێت یان دەست لە زەکەر دان بێت یان خواردنی گۆشتی وشتر بێت ، ھەموو ئەمانە پێویست ناکات خۆت بشۆیت و بچیت بۆ ئاودەست ، بەلکو بە دەست نوێژ و ئاو لە دەم و لووت وەردان دەست پێ دەکەیت . )) "مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز " (29/58). ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام