پرسیار : حوکمی لەپێ کردنی سەندەڵ بۆ حەج کردن یان کاتی ئیحرام ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ئەو پێڵاو و نەعلانەی مرۆڤ لەبەری دەکات سێ جۆرن :
جۆری یەکەم : جۆرێکیان ھەیە ھەموو قاچ دادەپۆشێت ھەتا سەرووی گۆزینک ، وەک خوف و جزمە و پۆستالی عەسکەری ، ئەمانە دروست نییە لەبەر بکرێت لە کاتی ئیحرام بەستن ، بەڵگە :
(١) عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا : " أَنَّ رَجُلًا قَالَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ، مَا يَلْبَسُ المُحْرِمُ مِنَ الثِّيَابِ ؟
فقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( لاَ يَلْبَسُ القُمُصَ ، وَلاَ العَمَائِمَ ، وَلاَ السَّرَاوِيلاَتِ ، وَلاَ البَرَانِسَ ، وَلاَ الخِفَافَ ، إِلَّا أَحَدٌ لاَ يَجِدُ نَعْلَيْنِ ، فَلْيَلْبَسْ خُفَّيْنِ ، وَلْيَقْطَعْهُمَا أَسْفَلَ مِنَ الكَعْبَيْنِ )) رواه البخاري (١٥٤٣) ، ومسلم (١١٧٧) .
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەبەر کردنی خوف حەڕامە لەسەر پیاو ئەگەر لە ئیحرام دابێت ، ئەمەیان یەک دەنگی زانایانی لەسەرە جا چ خوف صحیح بێت یان دڕاو بێت لەبەر عمومی فەرموودەکە . )) المجموع ج٧ لاپەڕە ٢٥٨ .
جۆری دووەم : جۆرێکی تر ھەیە ژێرەوەی قاچی داپۆشیوە ، وە سەرەوەی قاچ و پەنجەکان و گۆزینک و پاژنەی قاچ دیارە ، ئەمەیان ھیچ کێشەی تێدا نییە و دروستە لەبەری بکات ، بەڵگە :
(١) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وَلْيُحْرِمْ أَحَدُكُمْ فِي إِزَارٍ وَرِدَاءٍ، وَنَعْلَيْن )) رواه أحمد في "مسنده" (8/500) ، وصححه ابن خزيمة (٢٦٠١).
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە نەعل دروستە لەبەری بکەیت ھەر چۆنێک بێت ، واجب نییە شتی لێ ببڕیت ، چونکە ڕێگەپێدانی بە مطلقی ھاتووە . )) المغنی ج٥ لاپەڕە ١٢٣ .
جۆری سێیەم : جۆرێکی تر ھەیە قاچ دادەپۆشێت ، وەک : پەنجەکان و پاژنەی قاچ و پشتی قاچ ، بەڵام ھەردوو گۆزینکی دانەپۆشیوە ، ئەمەیان جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان :
یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون حەڕامە ئەو شتانە لەپێ بکەیت کە قاچ دادەپۆشێت ، ئەگەر چی ھەردوو گۆزینکەکانیش دانەپۆشی بێت ، جا چ ھەموو پەنجەکانی قاچی داپۆشی بێت ، یان ھەردوو پاژنەی قاچی داپۆشی بێت ، یان پشتی قاچی داپۆشی بێت .
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەبەر کردنی خوفی بڕدراو لەگەڵ بوونی نەعل فیدیەی لەسەر واجب دەبێت ، بۆی نییە لەبەری بکات ، ئیمام ئەحمەد دەقی لەسەر ئەمە ھەیە ، وە ئەمە وتەی ئیمام مالکیشە ، ... چونکە پێغەمبەر درود و ڕوخسەتی داوە بۆ لەبەر کردنی خوف بۆ کەسێک نەعلی نەبێت ، بەڵگەیە لەگەڵ بوونی نەعل دروست نییە ، ... )) المغنی ج٥ لاپەڕە ١٢٢ .
ابن عثمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جزمەکان ئەوەی لەژێرەوەی كەعبەکانن ھەندێک زانا دەڵێن : ھیچی تێدا نییە و دروستە ، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرموویەتی لە فەرموودەی عبد الله بن عمر رضي الله عنهما : " من لم يجد نعلين فليلبس خفين وليقطعهما أسفل من الكعبين " ، چونکە ئەگەر ببڕدرێن ھەتا ژێرەوەی گۆزینکەکان ، ئەوە وەک نعل وایە .
بەڵام ئەوەی دیار بێت لە سونەت عمومی : " ولا الخفین " ، ئەوەی ڕاست بێت حەڕامە ، دروست نییە محرم ئەمانە لەبەر بکات ئەگەر چی لەژێرەوەی گۆزینک بێت . )) "مجموع الفتاوى" (١٣٦/٢٢) .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە شتێک لەپێ بکەیت قاچی داپۆشی بێت بێجگە لە ھەردوو گۆزینک ، کە ئەمە حەنەفی یە و ابن تیمییە .
كاساني دەفەرمووێت : (( ھەندێک شێخەکانی ئێمە ڕوخسەتیان داوە بۆ لەبەر کردنی صندل ، قیاس دەکەن لەسەر خوفی بڕدراو . )) " بدائع الصنائع " (١٨٤/٢) .
ابن تیمییە دەفەرمووێت : (( ئەوەی ڕاست بێت دروستە شت لەپێ بکەیت لە خوارەوەی گۆزینکەوە بێت ، وەک : خوفی بڕدراو ، جا چ نەعلەت ھەبێت یان نەعلت نەبێت . )) " مجموع الفتاوى" (١١٠/٢٦ ) .
وتەی دووەم بەھێزە لەڕووی بەڵگەوە ، بەڵام باشتر وایە موسلمان دڵنیایی وەربگرێت ، بەتایبەتی لەم سەردەمە کە نەعل زۆرن ، ئیلا ئەگەر بە نەعل بێزار ببێت ، یان نەتوانێت بە ئاسانی بە نەعلەوە بڕوات ، ئەو کات با سەندەل یان پێڵاو لەپێ بکات .
———————————————————————————————
Www.ferdaws.net