پرسیار : حوکمی تەوافی وەداع بۆ كەسێک عومرە دەکات ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن تەوافی وەداع سونەتە بۆ کەسێک عومەرەی کردبێت ، کە ئەمە وتەی ھەر چوار مەزھەبەکانە .
ابن بطال ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی نییە لەنێوان زانایان ئەو کەسەی عومرەی کردووە ئەگەر تەواف بکات و دەربچێت بۆ شاری خۆی ، ئەوە تەوافی وەداعی بۆ حساب دەکرێت ، ھەروەک عائیشە ئەمەی کردووە ، سەبارەت بەوەی لە مەککە ماوەتەوە دوای عومرە ، پاشان بۆی بەدیار کەوت دەردەچێت ، ئەوە سونەتە تەوافی وەداع بكات . )) شرح صحيح البخاري)) (٤٤٥/٤) .
—————————————————————————————
Www.ferdaws.net