سەردێری پرسیار:حوکمی تەوافی وەداع بۆ حاجی ؟

بەرواری دانان :2019-07-29 کۆدی پرسیار:1342

پرسیار:

پرسیار : حوکمی تەوافی وەداع بۆ حاجی ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایام دەڵێن تەوافی وەداع واجبە لە کاتی تەواو بوون لە حەج و پێش دەرچوون لە مەککە ، ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ، وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلەیە ، بەڵگە :

(١) عن ابنِ عبَّاسٍ، رَضِيَ اللهُ عنهما، قال : (( أُمِرَ النَّاسُ أن يكونَ آخِرُ عَهْدِهم بالبيتِ، إلَّا أنَّه خُفِّفَ عن الحائِضِ )) رواه البخاري (١٧٥٥) واللفظ له ، ومسلم (١٣٢٨) . .

(٢) عن ابنِ عبَّاسٍ رَضِيَ اللهُ عنهما قال : كان النَّاسُ ينصرفون في كلِّ وجهٍ ، فقال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (( لا ينفَرِنَّ أحدٌ حتى يكون آخِرُ عهدِه بالبيتِ )) رواه مسلم (١٣٢٧) .

زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( واجبە تەوافی وەداع بکرێت ئەوەی حەجی ماڵی خوا دەکات لە کاتی سەفەری ، لەبەر وتەی ابن عباس خوا لە ھەردووکیان ڕازی بێت : " أُمر الناس أن يكون آخر عهدهم بالبيت، إلا أنه خفف عن الحائض " متفق عليه .

وە لەبەر وتەی : كان الناس ينصرفون من كل وجهة ؛ فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : " لا ينصرف أحد حتى يكون آخر عهده بالبيت " رواه أحمد ومسلم .

ئەمەیان فەرمانی بە حاجی کردووە ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوی لێ بێت ئەمەی گوتووە کاتی تەواو بوون لە حەج ، ڕێنمووی حاجی دەکات بۆ تەوافی وەداع .

سەبارەت بەو کەسەی عومرەی دەکات واجب نییە لەسەر تەوافی وەداع بکات ، بەلام سونەتە بۆی تەواف بکات ، لەبەر ئەوەی ھیچ بەڵگە نەھاتوون لەسەر واجبی ، وە لەبەر ئەوەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت تەوافی وەداعی نەکرد کاتێک دەرچوو لە مەککە دوای عمورەی قضاء . )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (٣٣٦/١١) .

————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام