پرسیار : حوکمی سەلام دانەو پێش ئیمام ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن سەلام دانەوە پێش ئیمام دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم : ئەگەر بە ئەنقەسەت سەلام بداتەوە پێش ئیمام ، ئەوە نوێژی بەتال دەبێت .
حالەتی دووەم : ئەگەر ھەڵە بکات سەلام بداتەوە پێش ئیمام ، دەبێتە بگەڕێتەوە لەگەڵ ئیمام نوێژ تەواو بکات ، پاشان سەلام دەداتەوە دوای ئیمام .
خاوەنی کشاف القناع دەفەرمووێت : (( ئەگەر سەلام بداتەوە پێش ئیمام بە ئەنقەسەت وبێ عوزر ، ئەوە نوێژی بەتال دەبێت ، چونکە واجبی شوێن کەوتنی ئیمامی تەرک کردووە بە ئەنقەسەت ، نوێژی بەتال نابێت ئەگەر بە ھەڵە سەلام بداتەوە ، دەبێت بگەڕێتەوە بۆ نوێژ و سەلام بداتەوە دوای سەلامی ئیمام ، چونکە نابێت لە نوێژ دەربچێت پێش ئیمام ، ئەگەر نەگەڕێتەوە نوێژی بەتال دەبێت ، چونکە واجبی شوێن کەوتنی ئیمامی تەرک کردووە . )) "كشاف القناع" (٤٦٥/١) .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر سەلام بداتەوە پێش ئیمام ھەڵە بکات ، پاشان بەئاگا بێت ئەوە دەگەڕێتەوە ناو نوێژ ، پاشان سەلام دەداتەوە دوای ئیمام ، ھیچی لەسەر نییە و نوێژی دروستە ، ئیلا ئەگەر نوێژی مابێت ڕەکاعەتێک یان زیاتر ، ئەوە سوجدەی سەھو دەبات دوای ئەوەی ئەو ڕەکاعەتانەی ماوە قەزا دەکاتەوە ، لەبەر ئەو ھەڵەی کردووە پێش سەلام دانەوەی ئیمام . )) مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز (٢٧٥/١١) .
———————————————————————————————
Www.ferdaws.net