سەردێری پرسیار:ئەو کەسەى کە زوڵمى لێ کردووم دروستە دوعاى لێ بکەم ؟

بەرواری دانان :2019-07-31 کۆدی پرسیار:1346

پرسیار:

پرسیار : ئەو کەسەى کە زوڵمى لێ کردووم دروستە دوعاى لێ بکەم ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن دروستە دوعا لە ستەمکار بکەیت ئەگەر چی موسلمانیش بێت ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( لَا يُحِبُّ اللَّهُ الْجَهْرَ بِالسُّوءِ مِنَ الْقَوْلِ إِلَّا مَنْ ظُلِمَ وَكَانَ اللَّهُ سَمِيعًا عَلِيمًا )) [ النساء : ١٤٨ ] .

واتە : خوای گەورە ھەرگیز پێی خۆش نییە ھیچ کەسێک دەنگ بەرز بکاتەوە و قسەی ناخۆش و ناحەز لە ڕووی ئەم و ئەودا بکات ، نابێ کەس نزای شەڕ لە کەس بکات ئیلا کەسێک ستەم و ناحەقی لەگەڵ کرابێت ، خوای گەورە ھەمیشە بیسەرە و زانایە بەوەی لەنێوانیاندا ڕوودەدات .

ابن کثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ابن عباس خوا لێی ڕازی بێت سەبارەت بە وتەی خوای گەورە : " لَا يُحِبُّ اللَّهُ الْجَهْرَ بِالسُّوءِ مِنَ الْقَوْلِ إِلَّا مَنْ ظُلِمَ " ، دەفەرمووێت : خوای گەورە پێی خۆش نییە کەسێک دوعا لە کەسێک بکات ، ئەگەر کەسێک ستەم و ناحەقی لەگەڵ کرابێت ، ئەوە ڕوخسەت دراوە دوعای لێ بکات ، لەبەر وتەی : " إلا من ظُلِمَ " ، ئارامگرتن بۆی بەخێرترە . )) تفسیر ابن كثیر ج١ لاپەڕە ٥٧٢ .

(٢) پێغەمبەر درود و سولامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ثَلَاثَةٌ لَا تُرَدُّ دَعْوَتُهُمْ الْإِمَامُ الْعَادِلُ وَالصَّائِمُ حِينَ يُفْطِرُ وَدَعْوَةُ الْمَظْلُومِ يَرْفَعُهَا فَوْقَ الْغَمَامِ وَتُفَتَّحُ لَهَا أَبْوَابُ السَّمَاءِ وَيَقُولُ الرَّبُّ عَزَّ وَجَلَّ : وَعِزَّتِي لَأَنْصُرَنَّكِ وَلَوْ بَعْدَ حِينٍ )) رواه الترمذي (٢٥٢٥) صححه الألباني في "صحيح الترمذي" .

(٣) پێغەمبەر درود و سولامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واتق دعوة المظلوم فإنه ليس بينه وبين الله حجاب )) .

(٤) وعن محمد بن زيد عن سعيد بن زيْدٍ رضي الله عنه أنّ أروى ( اسم امرأة ) خاصمتْه في بعْض داره ، فقال : دعوها وإيّاها ، فإنّي سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول : (( من أخذ شبْرًا من الأرض بغيْر حقّه طوّقه في سبع أرضين يوْم القيامة )) ، اللهمّ إن كانت كاذبةً فأعم بصرها , واجعلْ قبرها في دارها ، قال : فرأيتها عمياء تلتمس الجدر ، تقول : أصابتني دعوة سعيد بن زيدٍ ، فبينما هي تمشي في الدّار ، مرّت على بئرٍ في الدّار فوقعتْ فيها فكانت قبْرها . رواه مسلم (١٦١٠) .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فەرموودەی سعيد بن زيدٍ رضي الله عنه بەڵگەیە بۆ دروستی دوعا کردن لە ستەمکار . )) شەح صحیح مسلم ج١١ لاپەڕە ٥٠ .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچی تێدا نییە دوعا لە کەسێک بکەیت ستەمی کردووە بە قەدەر ستەمەکە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " لا يُحِبُّ اللَّهُ الْجَهْرَ بِالسُّوءِ مِنَ الْقَوْلِ إِلَّا مَنْ ظُلِمَ " [ النساء :١٤٨ ] ، ھەر کەسێک ستەم بکات شایستەی ئەوەیە دوعای لێ بکرێت ، ئەگەر لێی خۆش ببیت و عەفوی بکەیت پاداشتێکی گەورە بۆ تۆ ھەیە ، ... )) نور علی الدرب .

———————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام