سەردێری پرسیار:ئایا الصَّلاةُ خَيْرٌ مِنَ النَّوْمِ لە بانگی یەکەمی بەیانی دەگوترێ یان دووەم ؟

بەرواری دانان :2019-07-31 کۆدی پرسیار:1347

پرسیار:

پرسیار : ئایا الصَّلاةُ خَيْرٌ مِنَ النَّوْمِ لە بانگی یەکەمی بەیانی دەگوترێ یان دووەم ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن الصَّلاةُ خَيْرٌ مِنَ النَّوْمِ لە بانگی دووم دەگوترێ ، کە ئەمە وتەی حەنابلە و سندی و ابن باز و ابن عثیمینە ، بەڵگە :

(١) ڕیوایەت ھاتووە مقیدی کردووە بە بانگی نوێژی بەیانی ، ڕیوایەتی ئەحمەد فەرموودەی أبي محذورة دەفەرمووێت : (( فإن کان صلاة الصبح قلت : الصلاة خير من النوم ، الصلاة خير من النوم )) ، بانگی یەکەم بۆ نوێژی بەیانی نییە ، ھەروەک فەرموودە ھاتووە دەفەرمووێت : (( لیوقظ نائمكم ويرجع قائمة )) .

(٢) عن أنس رضي الله عنه قال : كان التثويب في الصلاة الغداة إذا قال المؤذن : حي على الفلاح ، قال : الصلاة خير من النوم ، مرتين .

سەبارەت بەو ڕیوایەتانەی مقیدی کردووە بە بانگی یەکەم یان یەکەم ، دەقێکی ڕوون و ئاشکرا نییە ، چونکە :

(أ) وەسف کردن بە بانگی یەکەم نابێتە بەڵگە کە مەبەست پێی بانگی یەکەمە ، بەڵکو مەبەست پێی بانگی یەکەم چونکە لەپێش قامەتە ، قامەتیش بە بانگ وەسف کراوە ، ھەروەک پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بین کل أذانين صلاة )) أخرجه البخاري (٦٢٤) ، ومسلم (٨٣٨) .

عن عائشة رضي الله عنه قالت : (( كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا سكت المؤذن بالأولى من صلاة الفجر قام فركع ركعتين خفيفتين قبل صلاة الفجر بعد أن يتبين ، ثم اضطجع على شقه الأيمن حتى يأتيه المؤذن للإقامة )) أخرجه البخاري (٦٢٦) .

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەبەست بە بانگی یەکەم : ئەو بانگەیە کە دەدرێت کاتی داخل بوونی کات ، یەکەمە بە اعتبار قامەت ، وە دووەمیشە بە اعتبار بانگی پێش فەجر ، ... )) فتح الباری ج٢ لاپەڕە ١٠٩ .

(ب) گوتنی : الصلاة خير من النوم ، گونجاوترە لە بانگی دووەم بێت ، چونکە ئەو نوێژەی خوا واجبی کردووە لەسەر بەندەکانی باشترە لە نووستن لەو کاتەی بانگ دەدرێت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک خەڵک تووشی وەھم بووینە دەڵێن مەبەست گوتنی : الصلاة خير من النوم ، بانگی یەکەمی بەیانی یە لە کۆتایی شەودا ، لەبەر دوو ڕوو :

یەکەم : ڕیوایەت ھاتووە دەفەرمووێت : " إذا أذنت بالأول من الصبح فقل : الصلاة خير من النوم ، الصلاة خير من النوم " ، دەڵێن : لە بانگی یەکەم دەڵێیت ، بەڵگەیە لە بانگی دووەم ناگوترێ .

دووەم : دەڵێن : پاڵ پشتی بۆ ئەمە دەڵێیت : " الصلاة خير من النوم " ، بەڵگەیە مەبەست پێی نوێژی سونەتە ، چونکە نوێژی واجب بەراورد ناکرێت لەگەڵ نووستن ، بەڵکو بەراورد دەکرێت لەگەڵ سونەت کە مرۆڤ بە ئارەزووی خۆیەتی بۆ کردنی و نووستنی .

کەواتە لە کۆتایی شەو بانگ دەدرێت ، دەڵێن : " الصلاة خير من النوم " ، بە ھەڵە داچوون لە تێگەیشتن و جێ بەجێکردن ، چونکە بانگی یەکەم مەبەست پێی جیاکردنەوەیە لە قامەت ، چونکە بە قامەتیش دەڵێن بانگ ، لەبەر ئەوە فەرموودەی صحیح ھاتووە : " بین کل أذانين صلاة " ، مەبەست بە بانگی یەکەم لە فەرموودەیە ئەو بانگەیە دوای ھەڵاتنی فەجری صادقە ، چونکە بانگی پێش ھەڵاتنی فەجری صادق بۆ نوێژێ بەیانی نییە ، ھەروەک پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " إن بلالا یؤذن بليل ليوقظ نائمكم ويرجع قائمكم ، فكلوا واشربوا حتى تسمعوا أذان ابن أم مكتوم " ، چونکە بانگدان بۆ نوێژ ناکرێت ئیلا دوای داخل بوونی کات ، لەبەر وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت : " إذا حضرت الصلاة فليؤذن لكم أحدكم ، وليؤمكم أكبركم " ، أو قال : " أكثركم قرآنا " ؛ بانگی پێش فەجر بۆ نوێژی بەیانی نییە .

ڕووی دووەم وەڵام دەدرێتەوە بەوە : خیر و چاکە و باشتر بەکاردرێت بۆ شتی واجبیش ، ھەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت : " یأیھا الذين ءامنوا هل أدلكم على تجارة تنجيكم من عذاب أليم * تؤمنون بالله ورسوله وتجاهدون في سبيل الله بأموالكم وأنفسكم ذالكم خير لكم إن كنتم تعلمون " [ الصف : ١٠-١١ ] ، ئەوەی زانرا بێت ئیمان ئەصلە لە ئیسلام ، خوای گەورە سەبارەت بە نوێژی جومعە دەفەرمووێت : " یأیھا الذين ءامنوا إذا نودي للصلاة من يوم الجمعة فاسعوا إلى ذكر الله وذروا البيع ذالكم خير لكم إن كنتم تعلمون " [ الجمعة : ٩ ] ، خێرترە لە کڕین و فرۆشتن ، ئەوەی زانراا بێت نوێژی جومعە واجبە ، وتەی ئێمە : " الصلاة خير من النوم " ، نەفی ئەوە ناکات بۆ ئامادەبوون بۆ نوێژی واجب ، لەسەر ئەمە وتەی : الصلاة خير من النوم ، مشروعە بۆ نوێژی بەیانیش ، نەک بۆ ئەو بانگەی لە کۆتایی شەودا دەدرێت بۆ شەو نوێژ ، چونکە بۆ نوێژی بەیانی نییە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ١٣٥-١٣٧ .

———————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام