سەردێری پرسیار:کەسێک ھەڵگەڕاوەتەوە لە ئیسلام ، پاشان زوو موسلمان بووەوە ، ئایا دەبێت دەست نوێژ بگرێتەوە ؟

بەرواری دانان :2019-08-01 کۆدی پرسیار:1349

پرسیار:

پرسیار : کەسێک ھەڵگەڕاوەتەوە لە ئیسلام ، پاشان زوو موسلمان بووەوە ، ئایا دەبێت دەست نوێژ بگرێتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە ھەڵگەڕانەوە لە ئیسلام ئایا دەست نوێژ دەشکێنێت یان نە ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ھەڵگەڕانەوە لە ئیسلام دەست نوێژ دەشکێنێت ، کە ئەمە وتەی حەنابلە و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و ابن تیمییە و ابن بازە ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَمَنْ يَكْفُرْ بِالإيمَانِ فَقَدْ حَبِطَ عَمَلُهُ )) [ المائدة : ٥ ] .

(٢) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ )) [ الزمر : ٦٥ ] .

دەست نوێژیش کردەوەیە و پووچ دەبێتەوە بە ھەڵگەڕانەوە بە دەقی ئایەت .

(٣) عن أبي مالكٍ الأشعريِّ رَضِيَ اللهُ عنه، قال: قال رسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم : (( الطُّهورُ شَطرُ الإيمانِ، والحمدُ لله تملأُ الميزانَ ، وسبحانَ اللهِ والحمدُ لله تملآنِ- أو تملأُ- ما بين السَّمواتِ والأرض ، والصَّلاةُ نورٌ ، والصَّدقةُ بُرهان ، والصَّبرُ ضياءٌ ، والقرآنُ حُجَّةٌ لك أو عليك ، كلُّ الناسِ يغدو ، فبائعٌ نفْسَه فمُعتِقُها ، أو مُوبِقُها )) رواه مسلم (٢٢٣).

ئەگەر پاک و خاوێنی نیوەی ئیمان بێت ، بە ھەڵگەڕانەوە ئیمان پووچ دەبێتەوە ، دەست نوێژیش بەتال دەبێت بە ھەمان شێوە چونکە نیوەی ئیمانە .

ابن تيميَّة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەڵگەڕانەوە دەست نوێژ دەشکێنێت ، ... )) الاختيارات الفقهية ج١ لاپەڕە ٣٩٢ .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوزاعی و ئەحمەد و ئەبو ثور و ئەبو داود دەڵێن : ھەڵگەڕانەوە دەست نوێژ دەشکێنێت . )) المجموع ج٢ لاپەڕە ٦١ .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەڵوەشێنەرەکانی دەست نوێژ شەشن : دەرچوونی شت لە پێش و پاشەوە ، ... ، ھەڵگەڕانەوە لە ئیسلام . )) مجموع فتاوى ابن باز (٢٩٤/٣) .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ھەڵگەڕانەوە لە ئیسلام دەست نوێژ ناشکێنێت ، کە ئەمە وتەی شافعی و مالک و ابن حزم و ابن عثیمیە ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَمَنْ يَرْتَدِدْ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ )) [ البقرة : ٢١٧ ] .

ئەم ئایەتە بەڵگەیە ھەڵگەڕانەوە کردەوە پووچ ناکات ئیلا ئەگەر بمرێت لەسەر ھەڵگەڕانەوە .

(٢) ھیچ بەڵگە نەھاتوون نە لە قورئان و نە لە سونەت ، وە نە لە ئیجماع و نە قیاس کە ھەڵگەڕانەوە دەست نوێژ بشکێنێت ، ھەموویان یەک دەنگن ھەڵگەڕانەوە خۆشۆردنی لەشگرانی و حەیز پووچ ناکاتەوە ، ئەی چۆن دەست نوێژ پووچ دەکاتەوە .

——————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام