پرسیار // ئایا میز کردن ڕووەو قیبلە دروستە ؟
وەلام // جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە ڕێگری کردنی میز و پیسایی کردن ڕووەو قیبلە یان پشت کردنە قیبلە ، چەند وتە هەن کە ئەمانەن :
یەکەم // هەندێک زانا دەلێن ڕێگری کردنەکە گشتییە ، واتە حەڕامە ڕووت لە قیبلە بکەیت و وە پشتیشت تێ بکەی جا دیوار هەبێت یان نەبێت (واتە لە چۆلەوانی بیت ) ، کە ئەمە وتەی بەناوبانگی حنفی ، وتەیەکە لە وتەکانی احمد ، ابن تیمییە ، ابن قیم ، ابن العربی ، ابن حزم ، شوکانی ، مبارکفوری ، .....هتد ، بەلگە :
(۱) لە باوکی ئەیوب دەگێرنەوە دەلێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر یەکێک لە ئێوە چووە ئاودەست با ڕووی لە قیبلە نەکات بۆ میز و پیسایی وە پشتیشی تێ نەکات ، بەلکو با ڕووی لە ڕۆژهەلات بکات یان ڕۆژ ئاوا ))
ئەم فەرموودەیە گشییە هەمووی دەگرێتەوە دیوار هەبێت یان نەبێت .
(۲) ....... (...) .........
دووەم // هەندێک زانا دەلێن حەڕامە پشت و ڕووت تێ بکەیت ئەگەر چۆلەوانی بوو واتە دیوار نەبوو ، بەلام ئەگەر دیوار هەبوو دروستە پشت و ڕووی تێ بکەیت ، ئەمە وتەی مالک ، بخاری ، وتەیەکە لە وتەکانی احمد ، صنعانی ، .....هتد ، بەلگە :
(۱) ابن عمر دەفەرمووێت : (( ڕۆژێک بەسەر خانووی حفصە کەوتم چوومە سەر بان ، بینیم پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت حاجەتی خۆی دەکرد ڕووەو شام ، وە پشتی لە کەعبە بوو )) متفق علیە
ئەمە بەلگەیە ئەگەر دیوار هەبێت دروستە
(۲) ..... (....) ......
سێیەم // هەندێک زانا دەلێن هەروەها حەڕامە ڕووت لە بیت المقدسیش بێت ، بەلگە :
(۱) فەرموودەی معقل الاسدی دەلێت : (( پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەهی کردووە لە ڕووکردنە قیبلە لە کاتی میز و پیسایی کردن )) اخرجە ابوداود (۱۰)
چوارەم // هەندێک زانا دەلێن ئەگەر دیوار نەبێت حەڕامە پشتت و ڕوو تێ بکەیت ، بەلام ئەگەر دیوار هەبێت ڕوو تێ کردن حەڕامە و پشت تێ کردن دروستە ، کە ئەمە وتەی ابن عثیمینه ، بەلگە :
(۱) فەرموودەی ابن عمر بەلگەیە کە تەنها دروستە پشتی تێ بکەی ئەگەر دیوار هەبێت ، بەلام ڕوو تی کردن نابێت جا چ دیوار هەبێت یان نەبێت ، بگەڕێوە بۆ شرح بلوغ المرام ابن عثیمین ج۱ لاپەڕە ٥۲۹ــ٥۳۰
وە چەند وتەی تر هەن بەلام بە کورتی وتەی ڕاست وتەی یەکەمە یان وتەی چوارەم ، ئەوەیە کە ڕێگری کردنەکە یان گشتی یە یان تەنها پشت کردنە قیبلە دروستە کە فەرموودەی ابن عمر هاتووە ، بەلام زانایان سەبارەت فەرموودەی ابن عمر دەلێن :
(۱) لەوانەیە ئەم حاجەت کردنە پێش نەهی کردن بێت .
(۲) لەوانەیە مەبەست پێی لەم حالەتە بۆ کەراهەتە بێت (واتە باش نییە ) نەک حەڕام .
کەواتە زۆر لە زانایان دەلێن وتەی ڕاست وتەی یەکەمە کە حەرامە چونکە :
(۱) نەهی هاتووە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا ، هەروەها ڕاوی فەرموودە چەندین هاوەلان نەهیەکە لایان گشتی بوو .
(۲) هۆکاری نەهی کردن لەبەر ڕێز گرتنی کەعبە بووە .
(۳) ئەگەر بلێی جیاوازی هەیە لە نێوان ئەوەی کە دیوار هەبێت یان نەبێت ، دەلێین لە چۆلەوانی گرد و چیا و بەرزی ن نزمی هەیە کە لە دیوار ئەستورترە بۆچی بۆ دیوار دروستە بەلام بۆ ئەمانە دروست نییە ؟!
(٤) سەبارەت فەرموودەی معقل الأسدی دوو وەلام بۆی هەیە :
(ٲ) فەرموودەکە لاوازە لە سەنەد ، لەبەر ٲبی زید چونکە مجهولە .
(ب) ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر فەرموودەکە ڕاستیش بێت ، مەبەست پێی باسی خەلکی شاری مەدینەیە و شارەکانی تری وەک شاری مەدینەیە ، چونکە ئەگەر خەلکی مەدینە ڕووی لە بیت المقدس بکەن پشتیان دەکەوێتە کەعبە ، لەبەر ئەوە نابێت چونکە پشتی دەکەوێتە کەعبە نەک لەبەر ڕوو کردنە بیت المقدس )) فتح الباری ج۱ لاپەڕە ۲٤٦
(٥) فەرموودە هاتووە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەر کەسێک ڕووەو قیبلە تف بکات ڕۆژی قیامەت دێت تفەکە بەنێو چاویەتی )) ، صنعانی دەفەرمووێت : ئەگەر تف کردن دیواریش هەبێت حەرامە ڕووەو قیبلە ، ئەی چی دەلێی بۆ میز و پیسایی ئەگەر دیوار هەبێت کەچی تف خاوێنیشە ؟ ! بیری لێ بکەوە ئەی خاوەن ژیر .
زۆر خەلک وا تێگەیشتوون ئەگەر ڕووەو قیبلە حاجەتی خۆت بکەیت تەلاقت دەکەوێت ، کە ئەمەیان هیج ئەسل و ئەساسێکی بۆی نییە .
هەندێک دەلێن نابێت ڕووەو ڕۆژ و مانگ حاجەتی خۆت بکەیت ، لەبەر نوری خوای گەورە ، ئەمەشیان هیچ ئەسل و ئەساسی بۆی نییە ، چونکە :
(ٲ) نوری ڕۆژ و مانگ نوری سیفەتی خوای گەورە نییە ، بەلکو نورێکی دروست کراوە .
(ب) ئەگەر وابێت ئەم نورە تەنها ڕۆژ و مانگ نییەتی ، بەلکو ئەستێرەش نوری هەیە ، ئەگەر وابێت نابێت ڕووەو ئەستێرەش حاجەتی خۆت بکەیت ، کەچی هیچ زانایەک نەی وتووە نابێت ڕووەو ئەستێرە حاجەتی خۆت بکەیت .
ئیلا ئەگەر عەورەت بەدیار بکەوێت ئەو کات ڕووەو ڕۆژو مانگ نابێت حاجەتی خۆت بکەیت ، ئەویش لەبەر عەورەت بەدیار کەوتن نابێت نەک لەبەر ڕۆژ و مانگ .
(۳) خۆ خۆشۆردن ڕووەو قیبلە یان پشت لە قیبلە دروستە ، هەروەها جووت بوونیش دروستە ڕووەو قیبلە و پشت لە قیبلە .
پێویستە کاتی خانوو دروست کردن خۆت بەدوور بگریت لە ئاودەست دروست کردن ڕووەو قیبلە ، ئەگەر ڕووەو قیبلە دروست کرابوو و وە نەش گۆڕدرا ئەوە کاتێک حاجەتی خۆت دەکەی هەندێک خۆتی لێ لابدە وەک هاوەڵان .