پرسیار : ئایا بۆ عەقیقەش دەبێت ھەمان مەرجەکانی قوربانی تێیدا بێت ؟
وەڵام : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون بۆ عەقیقەش دەبێت ھەمان مەرجی قوربانی تێیدا بێت ، قیاس دەکەن لەسەر قوربانی کردن ، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە ، بەڵکو ھەندێک ئیجماع نقل دەکەن .
ابنُ عبدِ البَر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دەبێت خۆت بەدوور بگریت لەو عەیبانەی ئەو ئاژەڵەی دەکەیت عەقیقە ھەروەک چۆن خۆت بەدوور دەگری بۆ قوربانی ، لێی دەخۆیت و دەکەیت بە خێر و دەدەیت بە دروسێ . )) الاستذكا ج٥ لاپەڕە ٣٢١ .
ابن رُشْدٍ دەفەرمووێت : (( نەم زانیووە جیاوازی ھەبێت لە مەزھەبەکان و دەرچووبن لەمە . )) بداية المجتهد ج٣ لاپەڕە ١٥ .
ابنُ عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی دانەری کتاب : " حوکمی عەقیقە وەک قوربانی وایە '' واتە : حوکمی عەقیقە حوکمی قوربانی یە لە زۆربەی ئەحکامەکان ، لەوانە :
یەکەم : دەبێت ئاژەڵ بێت ، وەک مەڕ و بزن و مانگا و وشتر .
دووەم : دەبێت گەیشت بێتە تەمەنی معتبر ، مەڕ شەش مانگی تەواو کردبێت ، وە بزن ساڵێکی تەواو کردبێت ، مانگا دوو ساڵی تەواو کردبێت ، وشتر پێنج ساڵی تەواو کردبێت .
سێیەم : دەبێت سەلامەت بێت لەو عەیبانەی کە دەبنە مانع بۆ قبول بوون . )) الشرح الممتع ج٧ لاپەڕە ٤٩٩ .
——————————————————————————————————
Www.ferdaws.net