پرسیار : ئەگەر مناڵ لە دە ڕۆژی ذي الحجة لە دایک بوو ئایا قوربانی بکات باشترە یان عەقیقە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن قوربانی کردن و عەقیقە ھەردووکیان سونەتن ، ئەگەر کەسێک نەیتوانی ھەردووکیان پێکەوە بکات ، ئەوە قوربانی کردن پێش دەخات لەبەر ئەوە ماوەی قوربانی کردن کەمە و ماوەی عەقیقە زۆرە .
سەبارەت بە دوو نیەت پێکەوە بۆ عەقیقە و قوربانی ئەم دوو حالەتانەن :
حالەتی یەکەم : یەک مەڕ دەکاتە قوربانی و عەقیقە ، ئەمەیان دروست نییە .
حالەتی دووەم : یەک وشتر یان یەک مانگا دەکاتە قوربانی و عەقیقە ، ئەمەیان لەسەر وتەی ھەندێ زانا دروستە ، بەلام ئەگەر نەکرێ باشترە خۆت لە جیاوازی ڕزگار بکەیت .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net