پرسیار : حوکمی بەکارھێنانی زەیتی مار بۆ بەھێز بوونی قژ ؟
وەڵام : سەرەتا زۆربەی زانایان دەڵێن خواردنی مار حەڕامە .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەزھەبی زانایان سەبارەت بە حەشەرات ، وەک : مار و دووپشک و شتی تر ، مەزھەبی ئێمە ئەوەیە حەڕامە ، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و ئەحمەد ا داودە . )) المجموع ج٩ لاپەڕە ١٦-١٧ .
زانایان دەڵێن مار پیسە ، کەواتە ڕوونی مار پیسە ، دروستە نییە موسلمان بەکاری بھێنێ بۆ لاشەی خۆی ئیلا ئەگەر پێویستی پێی ھەبێت ، ئەو کات دەبێت خۆی بشوات بۆ کاتی نوێژ ، چونکە ئەگەر ڕوون بەلاشەیەوە بێت نوێژی بەتالە .
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( دروست نییە تەداوی بە مار و ڕوونی مار بکەیت ، چونکە دروست نییە خواردنی لەسەر وتەی ڕاستی زانایان ، وە مردار بووی پیسە ، وە تەداوی کردن بە حەڕام حەڕامە . )) فتاوى اللجنة الدائمة" ج٢٥ لاپەڕە ٢٥-٢٦ .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تەداوی کردن بە خواردنی بەزی بەراز دروست نییە ، بەڵا تەداوی کردن بەوەی بەز بگات بە لاشە پاشان بیشوات ، ئەمەیان جیاوازی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئایا دروستە پیسایی بگاتە بە لاشەی مرۆڤ بۆ حالەتی بێجگە لە نوێژ ، جیاوازییەکە بەناوبانگە ، وتەی ڕاست دروستە ئەگەر پێویستی پێی ھەبێت ، ھەروەک چۆن دروستە بە دەست خۆت پاک بکەیتەوە و پیسایی لابدەیت .
ئەوەی ڕێگەپێدراو بێت کاتی پێویستی دروستە تەداوی پێی بکەیت ، ھەروەک چۆن دروستە تەداوی بکەیت بە بەلەبەر کردنی حەریر لەسەر وتەی ڕاست ، ئەوەی ڕێگەپێدراو بێت بۆ پێویستی وەک خواردنی پیس ، دروست نییە تەداوی پێی بکەیت ، ھەروەک چۆن دروست نییە تەداوی بکەیت بە خواردنەوەی عەرەق . )) الفتاوی الکبری ج٣ لاپەڕە ١٩٩ .
—————————————————————————————
Www.ferdaws.net