سەردێری پرسیار:حوکمی قوربانی کردن بۆ کەسێک قەرزارە ؟

بەرواری دانان :2019-08-03 کۆدی پرسیار:1353

پرسیار:

پرسیار : ئێمە قەرزدارین بەلام داهاتمان باشە و إن شاءللە دەتوانین لە کاتێکی کەم قەرزەکانمان بدەینەوە ، پیاوەکەم دەلێت من قوربانی ناکەم تا پارەی خەلکم لابێت ، وە دەلێت قەرز دانەوە واجبە و قوربانی کردن سوننەتە ئاموژگاری شەرع چییە بۆمان ئایا قەرزەکە بدەینەوە یان دەتوانین قوربانیش بکەین ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن دانەوەی قەرز لەپێشترە لە قوربانی کردن ، چونکە :

(١) دانەوەی قەرز واجبە ، بەڵام قوربانی کردن سونەتە ، واجب پێش سونەت دەخرێت .

(٢) قەرز حەقی بەندەیە ، قوربانی حەقێکی سونەتە ، لەم حالەتە حەقی بەندە پێش دەخرێت .

(٣) مانەوەی قەرز ترسناکی ھەیە لەسەر کەسەکە ، چونکە ترسی ئەوەی ھەیە خاوەنی قەرز چاکەکانی ببات ئەگەر خوای گەورە بۆی قەرەبوو نەکاتەوە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( من وای نابینم مرۆڤ قوربانی بکات و قەرزیشی لەسەر بێت ئیلا ئەگەر قەرزەکەی مؤجل بێت ، ئەو زانایە بە نەفسی خۆی ئەگەر کاتی ھات تەواوی دەکات و دەیداتەوە ، ئەوکات ھیچی تێدا نییە قوربانی بکات ، ئەگەر نا با درھەم پاشەکەوت بکات بۆ قەرز ، قەرز زۆر گرینگە ئەی براکانم ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ئەگەر جەنازەی بۆ ھێنابوایا بۆ ئەوەی نوێژی لەسەر بکات پرسیاری لێ دەکردن قەرزی لەسەرە ، ھەتا ڕۆژێک لە ڕۆژان جەنازەیەکیان ھێنا پیاوێکی ئەنساری بوو چەند ھەنگاوێک چووە پێش پاشان گوتی : " هل عليه دَين ؟ قالوا : نعم . قال : صلوا على صاحبكم ، ولم يصل عليه ، حتى قام أبو قتادة رضي الله عنه وقال : الديناران عليَّ . فقال : حق الغريم وبرئ منه الميت . قال : نعم يا رسول الله ! فتقدم وصلى ) ، کاتێک پرسیاریان کرد سەبارەت بە شەھید بوون لە ڕێگای خوا ، فەرمووی دەبێتە کەفارەتی ھەموو شتێک ئیلا قەرز نەبێت ، شەھید بوون نابێتە کەفارەت بۆ قەرز ، .... )) الشرح الممتع" (٤٥٥/٨) .

پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەمووێت : (( یغفر للشهید کل ذنب ٳلا الدین )) رواە مسلم ، واتە : لێ خۆش بوون بۆ شەهید هەیە لە هەموو تاوانەکان ئیلا قەرز نەبێت .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ دەفەرمووێت : (( " ٳلا الدین " ئاگادار کردنەوەیە بۆ هەموو حەقەکانی مرۆڤ کە لێ خۆش بوون بۆی نییە ، جیهاد کردن و شەهید بوون و کردەوەی تری باش حەقی مرۆڤەکان لانادەن ، بەلکو حەقی خوای گەورە لادەدەن و لێی خۆش دەبێت . )) شرح صحیح مسلم ج٥ لاپەڕە ۲٨ .

—————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام