سەردێری پرسیار:حوکمی سوجدەی سەھو بۆ کەسێک بەگومانە ؟

بەرواری دانان :2019-08-03 کۆدی پرسیار:1355

پرسیار:

پرسیار : من نوێژی عەسرم کرد خۆشم نازانم چۆن کردم ، چونکە وەسواسم ھەستەکەم شتێکم نەکردووە ، یان ڕەکاعەتێکم کەمتر کردووە ، یان لە فاتیحە شتێکم پاز داوە ، دوایش کە بانگی مەغریبی دا دڵم زۆر توند بوو ھەستم کرد نوێژم فەوتاندووە ھەستم کرد کە گوناحبار بوومە ، ئایا ئەوە مانای ئەوەیە نوێژەکەم بەتاڵە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەلێن ئەگەر گومان دروست بوو بۆ کەسێک ئەم سێ حالەتانەن :

(١) ئەگەر دوای نوێژ تووشی گومان بوو لەم حالەتە نابێت سوجدە ببات ھەتا دلنیا دەبێت کە سەھوی کردووە .

نموونە : دوای نوێژ گومانی بۆ دروست بوو کە تەحیاتی یەکەمی نە خوێندووە یان زیکری ڕکوع یان زیکری سوجدە ، لەم حالەتە سوجدە نابات ھەتا دڵنیا دەبێت کە سەھوی کردووە .

(٢) ئەگەر لەناو نوێژ تووشی گومان بوو وە گومانەک یەکسان بوو ، لەم حالەتە لایەنی کەم ھەلدەبژێریت و دوو سوجدەی سەھو دەبات پێش سەلام دانەوە .

نموونە : لەناو نوێژ گومانی بۆ دروست بوو نازانێت لە ڕەکاعەتی سێیەمە یان چوارەم ، واتە سەدا پەنجا گومانی بۆ ئەوە دەچێت کە لە ڕەکاعەتی سێیەمە وە سەدا پەنجاش بۆ ئەوە دەچێت کە لە ڕەکاعەتی چوارەمە ، لەم حالەتە کەم ھەلدەبژێرێت واتە ڕەکاعەتی سێیەم وە دوو سوجدەی سەھو پێش سەلام دانەوە دەبات .

(٣) ئەگەر لەناو نوێژ تووشی گومان بوو بەلام بە زۆری بۆ لایەک دەچوو ، لەم حالەتە بۆ ئەو لایە دەچێت کە بەزۆری گومانی بۆی دەڕوات ، پاشان دوو سوجدەی سەھو دەبات دوای سەلام دانەوە .

نموونە : لەناو نوێژ گومانی بۆ دروست بوو لە ڕەکاعەتی سێیەمە یان چوارەم ، بەلام گومانی بەزۆری بۆ لایەک دەچێت ، واتە سەدا حەفتا بۆ ئەوە دەچێت کە لە ڕەکاعەتی چوارەمە وەسەدا سی بۆ ئەوە دەچێت کە لە ڕەکاعەتی سێیەمە ، لەم حالەتە کار بە زۆری گومانی خۆی دەکات ڕەکاعەتی چوارەم ھەلدەبژێرێت وە دوو سوجدەی سەھو دوای سەلام دانەوە دەبات .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مادەم گومان دوای نوێژ دروست بووە دووبارە کردنەوەی نوێژ لەسەر ئێوە نییە ، چونکە گومان دوای تەواو بوون لە عیبادەت کاریگەری نییە . )) مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز ج١١ لاپەڕە ٢٦٢ .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زانایان دەڵێن ئەو گومانانەی نابێت گوێی پێ بدەیت سێ حالەتن :

یەکەم : گومانێک تەنھا وەھمە و حەقیقەتی بۆی نییە ، ئەمەیان بە ھیچ شێوەیەک نابێتە ئاوڕی لێ بدەیتەوە .

دووەم : زۆر گومان دروست بوون ، کاتێک دەست نوێژ دەگرێت گومان بۆی دروست دەبێت ، کاتێک نوێژ دەکات گومان بۆی دروست دەبێت ، ھەر جارێک ھەر شتێک بکات گومان بۆی دروست دەبێت ، ئەمەشین دەبێت پشت گوێی بخات .

سێیەم : ئەگەر گومانی بۆی دروست بوو دوای تەواو بوون لە عیبادەت ، ئەمەشیان نابێت ئاوڕی لێ بداتەوە ھەتا دڵنیا دەبێت ، ... )) " مجموع فتاوى ورسائل العثيمين " ج١٤ لاپەڕە ٩٠ .

————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام