پرسیار : حوکمی دووبارە کردنەوەی نوێژی جەنازە ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە دووبارە کردنەوەی نوێژی جەنازە ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ھەر کەسێک نوێژ لەسەر جەنازە بکات جاری دووەم نابێت نوێژ لەسەری بکاتەوە ، کە ئەمە حەنەفی و مالکی و وتەی ڕاستی شافعی و حەنابلەیە ، بەڵگە :
(١) دووبارە کردنەوەی دەبێتە سونەت ، نوێژی جەنازە ناکرێت دووبارە بکەیتەوە بە سونەت حاب بکرێت .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە نوێژی جەنازە دووبارە بکەیتەوە لەگەڵ جەماعەتێکی تر ، کە ئەمە وتەیەیەکە لە وتەکانی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن تیمییە و ابن بازە ، بەڵگە :
(١) قیاس دەکەن لەسەر نوێژەکانی تر کە دروستە دووبارە بکەیتەوە لەگەڵ جەماعەت .
وتەی ڕاست بەرفراوانی تێدایە و دەتوانی دووبارە بکەیتەوە ، واللە أعلم .
———————————————————————————
Www.ferdaws.net