سەردێری پرسیار:ئایا دروستە تەنھا ئافرەت نوێژ لەسەر مردوو بکەن ئەگەر کەس نەبێت ؟

بەرواری دانان :2019-08-03 کۆدی پرسیار:1357

پرسیار:

پرسیار : ئایا دروستە تەنھا ئافرەت نوێژ لەسەر مردوو بکەن ئەگەر کەس نەبێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ئەگەر کەس نەبێت نوێژ لەسەر مردوو بکات ئیلا ئافرەت نەبێت ، ئەو کات واجبە لەسەریان نوێژ لەسەر مردوو بکەن ، وە نوێژ لادەچێت بە کردەوەیان بە یەک دەنگی ھەر چوار مەزھەبەکان، بەڵکو ھەندێک ئیجماع نقل دەکەن .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کەس نەبێت نوێژ لەسەر مردوو بکەن ئیلا ئافرەت نەبن ، ئەوە ئەو کات واجبە لەسەریان نوێژی لەسەر بکەن بێ ئەوە جیاوازی ھەبێت ، وە ئەو کات واجبەکە لادەچێت بە کردەوەیان بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت . )) المجموع ج٥ لاپەڕە ٢١٣ .

—————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام