سەردێری پرسیار:حوکمی ناشتنی مردوو لەناو تابوت ؟

بەرواری دانان :2019-08-04 کۆدی پرسیار:1358

پرسیار:

پرسیار : حوکمی ناشتنی مردوو لەناو تابوت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون باش نییە مردوو لەناو تابوت دابنێیت ئەگەر پێویست نەکات " پێویست بکات وەک : مردوو سووتاوە ، یان خۆڵی زەوی نەرمە و ترسی ئەوە ھەیە ئاژەڵی دڕندە دەری بھێنن " ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلە یە ، بەڵکو ھەندێک ئیجماع نقل دەکەن ، چونکە :

(١) نقل نەکراوە لە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت وە لە ھاوەڵانیش نقل نەکراوە .

(٢) تابوت خۆ چوواندنە بە ئەھلی دونیا .

(٣) زەوی باشتر بۆ لاشەی مرۆڤ .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەت نییە مردوو بنێژیت لەناو تابوت ، چونکە نقل نەکراوە لە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت وە لە ھاوەڵانیش نقل نەکراوە ، وە تابوت خۆ چوواندنە بە ئەھلی دونیا ، وە زەوی باشتر بۆ لاشەی مرۆڤ . )) المغنی .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باش نییە مردوو بنێژیت لەناو تابوت ، ئەمە مەزھەبی ئێمە و تێکڕایی زانایانە ، من وا گومان دەبەم ئیجماع ھەیە ، عبدری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : نەم زانیووە جیاوازی ھەبێت ، واتە جیاوازی نییە لەنێوان موسلمانان . )) المجموع ج٥ لاپەڕە ٢٨٧ .

لە الموسوعة الفقهية باس کراوە دەڵێت : (( باش نییە مردوو بنێژیت لەناو تابوت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، چونکە بیدعەیە ، وەسیەتی جێ بەجێ ناکرێت لەسەر ئەمە ، وە مەکروھ نییە ئەگەر مەسلەحەتی تێدا بوو ، لەوانە مردوو سوتاوە پێویستی بەمە ھەیە . )) الموسوعة الفقهية .

——————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام