سەردێری پرسیار:حوکمی مردوو شاردنەوە ؟

بەرواری دانان :2019-08-04 کۆدی پرسیار:1360

پرسیار:

پرسیار : حوکمی مردوو شاردنەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن شاردنەوەی مردوو فرض الکفایەیە ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فَبَعَثَ اللَّهُ غُرَابًا يَبْحَثُ فِي الأَرْضِ لِيُرِيَهُ كَيْفَ يُوَارِي سَوْأَةَ أَخِيهِ )) [ المائدة : ٣١ ] .

(٢) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ كِفَاتًا أَحْيَاءً وَأَمْوَاتًا )) [ المرسلات : ٢٥-٢٦ ] .

(٣) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ثُمَّ أَمَاتَهُ فَأَقْبَرَهُ )) [ عبس : ٢١ ].

(٤) عن أبي سعيدٍ الخُدْريِّ رضِيَ اللهُ عنه، أنَّ رسولَ اللهِ صلَّى الله عليه وسلَّم قال: (( اذهبوا ، فادْفِنوا صاحِبَكم )) أخرجه مسلم (٢٢٣٦) .

(٥) عن جابرٍ رَضِيَ اللهُ عنه، أنَّ النبيَّ صلَّى الله عليه وسلَّم قال : (( ادفِنوا القَتْلى في مصارِعِهم )) أخرجه أبو داود (٣١٦٥)، والترمذي (١٧١٧)، والنسائي (٢٠٠٥) واللفظ له، وابن ماجه (١٥١٦)، وأحمد ، قال الترمذي: حسن صحيح، وصحح إسناده النووي في ((المجموع)) (5/303)، وصححه ابن دقيق العيد في ((الاقتراح)) (١٢٢)، والألباني في ((صحيح سنن النسائي)) (٢٠٠٥). 

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شاردنەوەی مردوو فرض الکفایەیە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) المجموع ج٥ لاپەڕە ٢٨٢ .

مَرداوي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شۆردنی مردوو و کفن کردن و نوێژ لەسەر کرد و شاردنەوەی فرض الکفایەیە بێ ئەوەی خیلاف ھەبێت . )) الإنصاف ج٢ لاپەڕە ٣٣٠ .

ابنُ رشد دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر واجبی مردوو شاردنەوە . )) بداية المجتهد ج١ لاپەڕە ٢٤٤ .

ابن الملقِّن دەفەرمووێت : (( کفن کردنی مردوو واجبە ، ئیجماع ھەیە ، ھەروەھا شۆردن و نوێژ لەسەر کردن و شاردنەوەش بەم شێوەیە واجبە . )) الإعلام ج٤ لاپەڕە ٤٥٥ .

————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام