پرسیار : ئایا ھەر کەسێک کافر بەکافر دانەنێت کافر دەبێت ؟ ئەم وتەیە تا چەند ڕاستە : من لم يكفر الكافر فهو كافر ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن : (( من لم يكفر الكافر فهو كافر )) ، واتە : ھەر کەسێک کافرێک کافر نەکات ، ئەوە ئەویش کافرە ، زانایان دەڵێن ئەمە یەکێکە لە قاعیدە گرینگەکانی بیروباوەڕ ، بەڵام ئەم قاعیدەیە باسی ئەم دوو جۆرەیە :
یەکەم : کافر و موشریکە ئەصلی یەکان ، وەک : پەیکەر پەرست و جوولەکە و گاور و ئەوانەی خوای گەورە لە قورئان ناوی ناون بە کافر ، وەک فیرعەون و ئەبو لەھب ، ھەر کەسێک ئەمانە کافر نەکات کافرە .
دووەم : ئەوانەی تووشی ھەڵگەڕانەوە بوون کە ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەری ، شتێکی زانراوە لە دیندا و زەرووریشە ، وەک : ئینکاری قیامەت کردن ، یان ئینکاری ئایەتێکی قورئان کردن ، وە شتی تری وەک ئەمانە ، ئەمانەش دەبێت کافریان بکەیت .
محمد بن عبدالوھاب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک موشریکەکان کافر نەکات ، یان بەگومان بێی لە کوفریان ، یان مەزھەبیان پێ ڕاست بێت ، ئەمە کوفرە )) نواقض الإسلام .
—————————————————————————————
Www.ferdaws.net