سەردێری پرسیار:ئایا نوێژ نەکەر سەربڕدراوی حەڵاڵە یان قوربانی حەڵاڵە ؟

بەرواری دانان :2019-08-06 کۆدی پرسیار:1364

پرسیار:

پرسیار : ئایا نوێژ نەکەر سەربڕدراوی حەڵاڵە یان قوربانی حەڵاڵە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی یەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئایا نوێژ نەکەر کافرە یان نە ، ئەوانەی دەڵێن کافرە دەڵێن ھەڵگەڕاوەتەوە لە دین و سەربڕدراوی حەڵاڵ نییە ، ئەوانەی دەڵێن موسلمانە دەڵێن سەربڕدراوی حەڵاڵە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەو پیاوەی نوێژ ناکات سەربڕدراوی ناخورێت ، بۆچی ؟ چونکە حەڕامە ، ئەگەر جوولەکە و گاور سەرببڕن حەڵاڵە بۆ ئێمە بیخۆن ، لەسەر ئەمە پەنا بەخوا سەربڕدراوی پیسترە لە ھی گاور و جوولەکە . )) مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين" (٤٥/١٢) .

ئەو کەسەی نوێژ تەرک دەکات ئەم سێ حالەتانەن :

حالەتی یەکەم : کەسێک نوێژ تەرک دەکات و باوەڕی بە واجبی نوێژ نییە ، یان نوێژ تەرک کردن پێی باشترە لە نوێژ کردن ، ئەمەیان کافرە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان و سەربڕدراوی حەڕامە .

حالەتی دووەم : کەسێک نوێژ تەرک دەکات و باوەڕی بە واجبی نوێژ ھەیە ، وە دەزانێت نوێژ کردن باشترە لە نوێژ تەرک کردن ، ئەمەیان جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ، زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون موسلمانە ، ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون کافرە .

حالەتی سێیەم : : کەسێک ھەندێک نوێژ دەکات و ھەندێک نوێژی تر تەرک دەکات ، ئەمەیان وتەی ڕاست موسلمانە و سەربڕدراوی حەڵاڵە .

—————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام