پرسیار : ئایا دەست لە پشتەوە دان دەست نوێژ دەشکێنێت ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە دەست لە ئەلقەی پشتەوە دان ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دەست لە ئەلقەی پشتەوە دان دەست نوێژ دەشکێنێت ، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و شەوکانی و ابن بازە ، بەڵگە :
(١) عن عبد الله بن عمرٍو رَضِيَ اللهُ عنهما: أنَّ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال : (( أيُّما رجلٍ مسَّ فَرجَه فلْيَتوضَّأ، وأيُّما امرأةٍ مسَّت فرجَها فلْتتوضَّأْ )) .
پشەوەش بە فرج دادەنرێت ، چونکە انفراجی ھەیە .
ابن عبدِ البَر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شافعی دەفەرمووێت : ھەر کەسێک دەست لە پشتەوەی بدات لەسەریەتی دەست نوێژ بگرێتەوە ، چونکە فرجە ، ئەمە وتەی عطاء و زوھری و مەیموونی کوڕی مەھرانە ، ژن و پیاو وەک یەک وان . )) الاستذكار (٢٤٩/١) .
شەوكانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( من نێر و مێ دەگرێتەوە ، وە وشەی : " الفرج " پێشەوە و پێشتەوە دەگرێتەوە لە ژن و پیاو . )) نیل الأوطار ج١ لاپەڕە ١٩٩ .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مرۆڤ دەستی لە فەرجی دا ڕستەوخۆ ، واتە گۆشت بەر گۆشت کەوت ، دەست لە زەکەر دان یان دەست لەبپشتەوەدان دەست نوێژ دەشکێنێت ، بەم شێوەیە ئافرەتیش ئەگەر دەستی لە فەرجی دا . )) فتاوى نور على الدرب لابن باز بعناية الشويعر "٢٠٧/٥) .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دەست لە پشتەوە دان دەست نوێژ ناشکێنێت ، کە ئەمە وتەی مالکی و ظاهري و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ھەندێک پێشینەکانە ، بەڵگە :
(١) عن طَلْقِ بن عليٍّ رَضِيَ اللهُ عنه قال : (( خرجْنا وفدًا حتى قدِمْنا على رسولِ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، فبايعْناه وصلَّينا معه، فلمَّا قضى الصَّلاةَ، جاء رجلٌ كأنَّه بدويٌّ، فقال: يا رسولَ الله ما ترى في رجُلٍ مسَّ ذَكَره في الصَّلاةِ؟ قال: وهل هو إلَّا مُضغةٌ منك، أو بَضعةٌ منك؟! )) .
زەکەر چۆن بەشێکە لە مرۆڤ پشتەوەش بەھەمان شێوە بەشێکە لە مرۆڤ .
(٢) دەق لەسەر زەھاتووە نەک پشتەوە ، پشتەوە بە فرج حساب ناکرێت .
ابنُ المُنذِر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمە وتەی مالک و ثەوری و ئەصحاب الرأی و وتەی قەتادەیە . )) الأوسط في السنن والإجماع والاختلاف (٣١٧/١) .
ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بەوەی کە شافعی دەڵێت واجبە دەست نوێژ بگریت بە دەست لە پشتەوە دان ، ئەمە ھەڵەیە ، چونکە پشتەوە پێی ناگوترێ فرج ، ئەگەر بڵێت قیاس دەکەین لەسەر زەکەر ، دەوترێ : قیاس ناکرێ ئیلا بەوەی عێلەت لە ھەردووکیان ھەبێت ، ھەمان عیلەت لە دەست لێدانی زەکەر و پشتەوە نییە ، ئەگەر بڵێن ھەردووکیان مخرجی پیساین ، پێیان دەوترێ : مخرجی پیسایی عیلەتی دەست نوێژ شکان نییە بە دەست لێدان ، لە وتەیان : دەست لە پیسایی دان دەست نوێژ ناشکێنێت ، چۆن دەست لە مخرج دان دەست نوێژ دەشکێنێت ؟! )) المحلی ج١ لاپەڕە ٢٢٣ .
وتەی ڕاست پشتەوەش وەک زەکەر سونەتە دەست نوێژ بگریتەوە نەک واجب بێت .
————————————————————————————————
Www.ferdaws.net