پرسیار : ئەم فەرموودەیە تا چەند ڕاستە : من شرب الخمر فقد كفر بما أنزل الله تعالى على أنبيائه، ومن سلم على شارب الخمر أو صافحه أحبط الله عمله أربعين سنة ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ئەم فەرموودەیە صحیح نییە ، وە بە عەرەق خواردنەوە کەس کافر نابێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمەیان فەرموودەیە نییە و صحیح نییە لە پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت ، بەڵام خواردنەوەی عەرەق حەڕامە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، ئەو ئیجماعە بنیان نراوە لەسەر کتاب سونەت :
خوای گەورە دەفەرمووێت : " يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالأَنصَابُ وَالأَزْلامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ*إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمْ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنْ الصَّلاةِ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنتَهُونَ " .
فەرموودە جێگیر بووە لە پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " كل مسكر حرام " ، وە دەفەرمووێت : " ما أسكر من الفرق أي الإناء الواسع الكبير فملء الكف منه حرام " ، وە دەفەرمووێت : " ما أسكر كثيره فقليله حرام " .
دروست نییە مرۆڤ عەرەق بخواتەوە بە یەک دەنگی ھەموو موسلمانان کە بنیات نراوە لەسەر کتاب و سونەت ، وە فەرموودە ھاتووە ھەر کەسێک بخواتەو لە دونیا لە ئاخیرەت ناخواتەوە ، ... )) نور علی الدرب .
————————————————————————————————
Www.ferdaws.net