پرسیار : حوکمی بانگدان بێ دەست نوێژ ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن سونەت بانگ بدرێت بە دەست نوێژەوە ، کە ئەمە وتەی ھەر چوار مەزھەبەکانە .
العینی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەبێت بانگدەر بانگ بدات و قامەت بکات بە دەست نوێژەوە ، چونکە بانگدان و قامەت کردن زیکری شەریفن ، سونەت بە دەست نوێژ بیت ، ئەگەر بانگ بدات بێ دەست نوێژ دروستە ، ئەمە وتەی شافعی عامەی ئەھلی عیلمە . )) (البناية (١٠٩/٢) .
سەبارەت بە فەرموودەی ئەبو ھوڕیڕە :
عن أبي هريرة رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (( لا يؤذن إلا متوضيء )) رواه الترمذي (٢٠٠) .
عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ظاهری فەرموودەکە وا دیارە دەست نوێژ مەرجە بۆ بانگ ، بەڵام زۆربەی زانایان دەڵێن سونەتە نەک واجبە . )) توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ٤١٦ .
زانایان دوو وتەیان ھەیە لەسەر فەرموودەکە :
(١) فەرموودەکە لاوازە .
(٢) ئەگەر فەرموودەکە صحیحیش بێت مەبەستی ئەوەیە باشتر وایە بە دەست نوێژەوە بانگ بدەیت نەک واجب بێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەڵام فەرموودەکە لاوازە ، ھەروەک دانەری کتاب دەڵێت لاوازە لای ترمذي ڕەحمەتی خوای لێ بێت ، ئەگەر فەرموودەکە صحیحیش بێت لە بابی باشترینە نەک لە بابی واجب بێت ، بەڵگە لەسەر ئەمە عموماتی سونەت ، لەوانە وتەی عائیشە خوا لێی ڕازی بێت : " کان رسول اللە صلی اللە علیە وسلم یذكر الله على كل أحيانه " ، بانگدان زیکرە ، دروستە بانگ بدەیت ئەگەر دەست نوێژیشت نەبێت ، بەڵام باشتر وایە بە دەست نوێژ بیت ، چونکە زیکرە ، زیکر دەبێت مرۆڤ بە دەست نوێژ بێت . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ٢٢٧-٢٢٨ .
——————————————————————————————
Www.ferdaws.net