سەردێری پرسیار:حوکمی بەئاگا نەھاتن بۆ نوێژی بەیانی ؟

بەرواری دانان :2018-10-01 کۆدی پرسیار:137

پرسیار:

پرسیار // ئەگەر کەسێک بە ئاگا نەھێت بۆ نوێژی بەیانی ھەتا دوای خۆر ھەلاتن چی بکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن بە ئاگا نەھاتن بۆ نوێژی بەیانی ئەم حالەتان :

حالەتی یەکەم // ھۆکاری گرتۆتە بەر بۆ بەئاگا ھاتن بۆ نوێژی بەیانی بەلام بە ئاگا نەھات ھەتا دوای خۆر ھەلاتن ، ئەمەیان تاوانبار نابێت و دەبێت دوای خۆر ھەلاتن کاتێک بە ئاگا دێت نوێژی خۆی بکات ئەگەر چی نزیکی نیوەڕۆش بێت یان دوای نیوەڕۆش .

حالەتی دووەم // ھۆکاری نەگرتۆتە بەر بۆ بەئاگا ھاتن بۆ نوێژی بەیانی و وە بە ئاگا نەھات ھەتا دوای خۆر ھەلاتن ، ئەمەیان تاوانبار دەبێت و زۆربەی زانایان دەلێن دەبێت نوێژی بەیانی ھەر بکات ئەگەر دوای خۆر ھەلاتیش بێت ، وە ھەندێک زانا دەلێن سوودی نییە ئەگەر بکات چونکە کاتی چووە .

حالەتی سێیەم // کاتی بانگ دان بە ئاگا ھات بەلام ھەڵنەستاوە بۆ نوێژ و نووست دڵنیا بوو کە بە ئاگا دێتەوە بۆ نوێژی بەیانی پێش ئەوەی کاتی بڕوات بەلام بە ئاگا نەھات ھەتا دوای خۆر ھەلاتن ، ئەمەیان تاوانبار نابێت و دەبێت نوێژی بەیانی بکات کاتێک بە ئاگا دێت دوای خۆر ھەلاتن .

حالەتی چوارەم // کاتی بانگ دان بەئاگا دێت بەلام ھەلنەستاوە بۆ نوێژ و نووست چونکە نییەتی وایە نوێژی خۆی دوای خۆر ھەلات دەکات یان ھەتا کاتی دەڕوات ، ئەمەیان گومانی تێدا نییە تاوانبارە و ھەندێک زانا دەلێن ھەر کەسێک یەک نوێژ نەکات بە ئەنقەست ھەتا کاتی دەڕوات ئەمە کافرە بووە پەنا بەخوا .

بەلگە بۆ ئەوەی کە عوزری ھەبوو بێت کە نوێژی چووە و دەبێت نوێژی بکات ئەگەر کاتیشی ڕۆیشت بێت :

(١) چیرۆکی نووستنی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت و ھاوەلان کە بۆ نوێژی بەیانیان بە ئاگا نەھاتن ھەتا دوای خۆر ھەلات ، پاشان نوێژی بەیانیان کرد .

(٢) عن أنس بن مالك رضي الله عنه : أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (( من نسي صلاة فليصلها إذا ذكرها لا كفارة لها إلا ذلك )) رواه البخاري ( 572 ) ومسلم ( 684 ) .

واتە : ھەر کەسێک نوێژ لەبیر بکات با بیکات ئەو کاتەی کە بە بیری دێتەوە ھەیچ کەفارەتی تر نییە ئیلا ئەمە نەبێت .

وفيه زيادة : (( أو نام عنها )) واتە ئەگەر نووست بە نوێژ بکات کاتێک بە ئاگا دێت .

سەبارەت بەو کەسەی کە نوێژی دەڕوات بێ عوزر ھەموو زانایان یەک دەنگن کە تاوانبارە ، بەلام جیاوازی لەوە دایە ئایا ئیلا دەبێت نوێژ بکاتەوە یان نە ، زۆربەی زانایان دەلێن دەلێت بکاتەوە و وە ھەندێک زانا دەلێن نابێت بکاتەوە چونکە کاتی چووە و سوودی نییە ئیلا ئەگەر زۆر نوێژی سونەت بکات ، کە ئەمە وتەی عمر بن الخطاب وابنه عبد الله وسعد بن أبي وقاص وسلمان وابن مسعود والقاسم بن محمد بن أبي بكر وبديل العقيلي ومحمد بن سيرين ومطرف بن عبد الله وعمر بن عبد العزيز ، و داود الظاهري وابن حزم ، واختاره شيخ الإسلام ابن تيمية والشوكاني ، الألباني وابن باز وابن عثيمين و چەند زانای تر .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام