پرسیار : حوکمی کوشتنی بۆق بێ ھۆکار ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە کوشتنی بۆق ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون باش نییە ، کە ئەمە وتەی ھەندێک مالکی و ھەندێک شافعی وحەنابلەیە .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون حەڕامە ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلە و ابن حزم و ابن تیمییەیە .
عن عبد الرحمن بن عثمان رضي الله عنه : أنَّ طَبِيْبًا سَأَلَ النّبيّ صلى الله عليه وسلم عَن ضِفْدَعٍ يَجْعلُها فِي دَوَاءٍ ؟ فَنَهَاه النّبيّ صلى الله عليه وسلم عَنْ قَتْلِها .
رواه أبو داود (5269 ) وصححه النووي في "المجموع" (9/34) . لە
واتە : لە عبد الرحمن بن عثمان دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : دکتۆرێک پرسیاری لە پێغەمبەر کرد درود و سەلامی خوای لێ بێت سەبارەت بە بۆق بیکاتە دەرمان ؟ پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەھی کرد لە کوشتنی .
—————————————————————————————
Www.ferdaws.net