پرسیار : حوکمی قوربانی کردن بۆ مردوو ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن قوربانی کردن بۆ مردوو سێ حالەتە :
حالەتی یەکەم : قوربانی دەکات بۆ خۆی و مردووەکان خزمی خۆی ، وەک ئەوەی قوربانی بۆ خۆی دەکات و بۆ ئەھلی بەیتی خۆی دەکات ، نییەتی زیندوو و مردووەکان دەھێنێت ، ئەمەیان دروستە .
حالەتی دووەم : قوربانی بۆ مردوو دەکات بەوەی وەسیەتی مردووەکە جێ بەجێ دەکات ، ئەمەیان واجبە ئیلا ئەگەر نەتوانێت .
حالەتی سێیەم : قوربانی بۆ مردوو دەکات سەربەخۆ ، واتە : تەنھا بۆ مردوو دەکات ، ئەمەیان جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ، سێ وتە ھەیە :
یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون قوربانییەکەی دروستە و پاداشت بە مردوو دەگات ، بەڵگە :
(١) أن عليا رضي الله عنه كان يضحي عن النبي صلى الله عليه وسلم بكبشين، وقال : إنه صلى الله عليه وسلم أمره بذلك. رواه أبو داود والترمذي في سننهما وأحمد في المسند والبيهقي والحاكم وصححه .
(٢) قیاس دەکەن لەسەر خێر کردن بۆ مردوو .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروست نییە ، کە ئەمە وتەی شافعی یە ، بەڵگە :
(١) ھیچ بەڵگە نەھاتوون بۆ قوربانی کردن بۆ مردوو .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( قوربانی کردن بۆ کەسی تر دروست نییە بێ ئیزنی ، وە نابێت قوربامی بۆ مردوو بکەیت ئەگەر وەسیەتی نەکردبێت . )) المنھاج .
سێیەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون باش نییە قوربانی بۆ مردوو بکەیت ، کە ئەمە مەزھەبی مالکی یە .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەصل وایە قوربانی ڕێگەپێدراوە بۆ زیندوو ھەروەک پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت و ھاوەڵان قوربانیان دەکرد بۆ خۆیان و ئەھلی خۆیان ، ئەوەی ھەندێک خەڵک گومانی دەبات و تایبەت دەکات بە مردووەکان ھیچ ئەصل و ئەساسی نییە .
قوربانی کردن بۆ مردوو سێ بەشە :
یەکەم : قوربانی دەکات بۆ خۆی و مردووەکان ، وەک ئەوەی قوربانی بۆ خۆی دەکات و بۆ ئەھلی بەیتی خۆی دەکات ، نییەتی زیندوو و مردووەکان دەھێنێت ، ئەمەیان دروستە ، ئەصل لەمە قوربانی کردنی پێغەمبەرە درود و سەلامی خوای لێ بێت بۆ خۆی و ئەھلی بەیتی خۆی ، ئەھلی بیتی ھەبووە مردووە .
دووەم : قوربانی بۆ مردوو دەکات بەوەی وەسیەتی مردووەکە جێ بەجێ دەکات ، ئەمەیان واجبە ئیلا ئەگەر نەتوانێت ، ئەصل لەمە وتەی خوای گەورە : " فَمَن بَدَّلَهُ بَعْدَ مَا سَمِعَهُ فَإِنَّمَآ إِثْمُهُ عَلَى الَّذِينَ يُبَدِّلُونَهُ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ " .
سێیەم : قوربانی بۆ مردوو دەکات سەربەخۆ " واتە : تەنھا بۆ مردوو دەکات " ، وەک ئەوەی قوربانی بۆ باوکی خۆی دەکات سەربەخۆ ، یان بۆ دایکی خۆی دەکات سەربەخۆ ، ئەمەیان دروستە ، فوقەھەکانی حەنابلە دەقیان ھەیە پاداشت دەگات بە مردوو ، قیاس دەکەن لەسەر خێر کردن بۆ مردوو .
بەڵام ئێمە وای نابینین تایبەت کردنی مردوو بە قوربانی سونەت بێت ، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ھیچ جار قوربانی نەکردووە بۆ مردوو بە خصوصی ، قوربانی نەکردووە بۆ مامی خۆی حەمزە کە بەعیزەت ترین نزیکی بوو لای ، وە قوربانی نەکردووە بۆ مناڵەكانی ئەوانەی مردن ، ... ))
——————————————————————————————
Www.ferdaws.net