سەردێری پرسیار:حوکمی لێخوڕینی ئوتومبێل بۆ ئافرەت ؟

بەرواری دانان :2019-08-09 کۆدی پرسیار:1373

پرسیار:

پرسیار : حوکمی لێخوڕینی ئوتومبێل بۆ ئافرەت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە لێخوڕینی ئوتومبێل بۆ ئافرەت ، ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون حەڕامە و مەفسەدەتی تێدایە ، وە ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە و مصلەحەتی تێدایە ، بابەتەکە ھیچ دەقێکی ڕوون لەسەری نەھاتووە و ئیجتھادی یە .

ئەوەی گرینگ بێت موسلمان تەقوای خوا بکات و طعن لە وتەی زانایان نەدات و ڕێز لە وتەی زانایان بگرێت ، چونکە ھەندێک دەڵێن حالەت ھەیە ئوتومبێل بۆ ئافرەت پێویستە ، وەک ئەوەی ئافرەتێک مناڵی ھەبێت و دەوامی ھەبێت و پیاوی مردبێت یان تەلاق درابێت ، بەتایبەتی لەم سەردەمە کە ھەر کەسێک سەرقالی پیشەی خۆیەتی ، بۆیە ھەندێک بۆ ئەوە چوون فەتوا دان بۆ حەڕامی ھەندێک قورسە و ئەصل وایە دروستە ، لەسەردەمی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پێغەمبەر ڕوخسەتی داوە ئافرەت دەربچێت خورما بچنێت لە عیدەدابووە .

بەڵام لەگەڵ ئەمەش ئافرەت دەبێت تەقوای خوا بکات و لە سنوری شەریعەت دەرنەچێت و تووشی حەڕام نەبێت و ئاسانکاری نەکات ، ڕاستە ھەندێک ئەھلی عیلم ڕێگەیان داوە بۆ لێخوڕین لە ئوتومبێل ، بەڵام لەگەڵ ئەوە نیین و ڕێگەیان نەداوە خەلوەت دروست ببێت و بێ مەحرەم سەفەر بکرێت و تووشی مەفسەدەت ببیت .

ابن باز و ابن عثیمین و صالح الفوزان و چەند زانای تر ڕێگریان کردووە لە لێخوڕینی ئوتومبێل بۆ ئافرەت .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی دیار بێت لێخوڕینی ئوتومبێل بۆ ئافرەت سەردەکێشێت بۆ مەفسەدەت ، شاراوە نییە لە ئەوانەی بانگەشەی بۆ دەکەن ، لەوانە :

(١) خەلوەت .

(٢) سفور .

(٣) تێکەڵ بوو لەگەڵ پیاو بێ حەزەر .

(٤) تووشی ھەڵە بوون و شتی قەدەغەکراو .

لەبەر ئەوە حەڕام دەکرێت ، شەریعەتی پاک ڕێگری لەو ھۆکارانەی کردووە کە سەر دەکێشێت بۆ حەڕام و بەحەڕامی داناوە .

خوای گەورە فەرمانی کردووە بە خێزانەکانی پێغەمبەر و ئافرەتانی تر لە ماڵەوە جێگیر ببن و حیجاب لەبەر بکەن ، وە دوور بکەونەوە لە دیارخستنی جوانی بۆ بێجگە لە مەحرەمەکان ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى وَأَقِمْنَ الصَّلاةَ وآتِينَ الزَّكَاةَ وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ " [ الأحزاب : ٣٣ ] .

خوای گەورە دەفەرمووێت : " يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلا يُؤْذَيْنَ " [الأحزاب : 59].

خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنََ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُولِي الْإِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاءِ وَلا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِنْ زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ " [النور : ٣١ ] . ... )) مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز ج٣ لاپەڕە ٣٥١ .

—————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام