پرسیار : ئایا جووت بوون لە کاتی ئیحرام حەج پووچ دەکات ؟
وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگن جووت بوون لەنکاتی ئیحرام حەج پووچ دەکات .
ابنُ المُنْذِر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن کە حەج پووچ نابێتەوە بە کردنی ھیچ شتێک لەبحالەتی ئیحرام ئیلا جیماع نەبێت . )) الإجماع لاپەڕە ٥٢ .
ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جووت بوون لە پێشەوەی ئافرەت حەج پووچ دەکات بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) الفروع ج٤ لاپەڕە ٤٤٣ .
محمد الأمین الشنقيطي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی نییە لەنێوان زانایان حەج پووچ نابێت بە محظوراتی ئیحرام ئیلا جیماع نەبێت . )) أضواء البيان ج٥ لاپەڕە ٢٩ .
—————————————————————————————
Www.ferdaws.net