پرسیار : حوکمی وەلیمە کردن کاتی ژن گواستنەوە ؟
وەڵام : جیاوازی نییە لەنێوان زانایان سەبارەت بە سونەتی وەلیمە ، بەڵکو جیاوازی لە واجبی وەلیمە دایە :
یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون وەلیمە سونەتە ، کە ئەمە حەنەفی و وتەی ڕاستی شافعی و حەنابلەیە ، بەڵگە :
(١) عن أنسِ بنِ مالكٍ رَضِيَ اللهُ عنه : ((أنَّ عبدَ الرَّحمنِ بنَ عَوفٍ جاء إلى رَسولِ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم وبه أثَرُ صُفرةٍ ، فسأله رَسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم ، فأخبَرَه أنَّه تزوَّجَ امرأةً مِن الأنصارِ ، قال: كم سُقتَ إليها ؟ قال : زِنةَ نواةٍ مِن ذهَبٍ . قال رَسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم : أولِمْ ولو بشاةٍ )) أخرجه البخاري (٥١٥٣) واللفظ له، ومسلم (١٤٢٧).
(٢) عن صَفيَّةَ بنتِ شَيبةَ رضي الله عنها قالت : (( أولَمَ النبيُّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم على بَعضِ نسائِه بمُدَّينِ مِن شَعيرٍ )) أخرجه البخاري (٥١٧٢).
ئەگەر وەلیمە کردن واجب بوایا مقداری دیار دەکرا وەک کەفارەت ، وە خواردنی وەلیمە وەک ھەموو خواردنەکانی تر سونەتە .
ابن ملقن ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی نییە لەنێوان زانایان سەبارەت بە سونەتی وەلیمە بۆ ژن گواستنەوە ، واجب نییە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان . )) التوضيح لشرح الجامع الصحيح (٥١٠/٢٤) .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون وەلیمە واجبە ، کە ئەمە وتەی ظاهری و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و صنعانی و شەوکانی و ئەلبانی یە ، بەڵگە :
(١) عن أنسِ بنِ مالكٍ رَضِيَ اللهُ عنه : (( أنَّ عبدَ الرَّحمنِ بنَ عَوفٍ جاء إلى رَسولِ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم وبه أثَرُ صُفرةٍ ، فسأله رَسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم ، فأخبَرَه أنَّه تزوَّجَ امرأةً مِن الأنصارِ ، قال: كم سُقتَ إليها ؟ قال : زِنةَ نواةٍ مِن ذهَبٍ . قال رَسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم : أولِمْ ولو بشاةٍ )) أخرجه البخاري (٥١٥٣) واللفظ له، ومسلم (١٤٢٧).
صنعانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی : " أولِمْ ولو بشاةٍ " ، بەڵگەیە لەسەر واجبی وەلیمە بۆ ژن گواستنەوە ، کە ئەمە وتەی ظاهریەکانە . )) سبل السلام (٢٢٦/٢) .
شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ظاهری فەرمان کردن بۆ واجبی یە ، واتە : وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت : " أولم " )) نيل الأوطار (٢٠٩/٦) .
(٢) عن بریدة رضي الله عنه قال : لما خطب علی فاطمة رضي الله عنها قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( إنه لا بد للعرس - وفي رواية للعروس - من وليمة )) أخرجه أحمد (٣٨ / ١٤٢-١٤٣) ، قال الحافظ في " الفتح " (٣٢٠/٩) : ( سنده لا بأس به ) .
(٣) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ھیچ جار ژنی مارە نەکردووە ئیلا وەلیمەی کردووە ، جا چ وەزعی باش بوایا یان ھەژار بوایا .
(٤) وەلیمە کردن ئاشکرا کردنی نیکاحی تێدایە دەبێت بکرێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون وەلیمە واجبە ، بەڵگە ئەصل لە فەرمان کردن بۆ واجبی یە ، بەڵام واجبە بەگوێرەی ھەژاری و دەولەمەندی کەسەکە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١١ لاپەڕە ٣٧٢ .
ئەو وتەی دەڵێت وەلیمە واجبە وتەیەکی بەھێزە ، باشتر وایە موسلمان ھیچ جار تەرکی نەکات .
———————————————————————————————
Www.ferdaws.net