سەردێری پرسیار:حوکمی بەکارھێنانی لەقەبی حەجی بۆ کەسێک حەجی نەکردووە ؟

بەرواری دانان :2019-08-10 کۆدی پرسیار:1377

پرسیار:

پرسیار : حوکمی بەکارھێنانی لەقەبی حەجی بۆ کەسێک حەجی نەکردووە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : لەقەبی حەجی بەکاردێت لە ھەندێک کۆمەڵگای ئیسلامی بۆ کەسێکی بەتەمەن وەک ڕێز و ئیحترام ، بەڵام دەبێت ئەم لەقەبە بەکار نەھێنرێت بۆ کەسێک حەجی نەکردووە .

لەقەبی حاجی لە موسلمان نان ئەم سێ حالەتەیە :

حالەتی یەکەم : کەسێک حەجی نەکردووە ، باش نییە ئەم لەقەبەی بۆ بەکاربھێنی ئەگەر چی بە تەمەن بێت و وەک ڕێز و ئیحترامیش بێت .

حالەتی دووەم : کەسێک حەجی کردووە ، ئەم حالەتەش باشتر وایە ئەم لەقەبەی بۆ بەکارنەھێنی ، چونکە ئەم لەقەبە لەناو ھاوەڵان و پێشینەکان بەناوبانگ نەبووە و بۆ یەکتریان بەکارنەھێناوە .

حالەتی سێیەم : کەسێک لەناو کردەوەکانی حەجە و تەواوی دەکات ، لەم حالەتە خوای گەورە ناوی ناوە بە حاج ، دەتوانی ئەم لەقەبەی لێ بنێیت .

——————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام