سەردێری پرسیار:حوکمی وەلام دانەوەی چەند بانگێک پێکەوە ؟

بەرواری دانان :2018-10-02 کۆدی پرسیار:138

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئەگەر چەند بانگێک پێکەوە دران و دەنگیان تێکەڵ بەیەکتر بوون چۆن وەلام بدەینەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زۆربەی زانایان دەلێن وەلام دانەوەی بانگ سونەتە واجب نییە ، کە ئەمە وتەی ڕاستە .

سەبارەت بە چەند بانگێک ئایا سونەتە وەلام هەموو بانگەکان بدەیتەوە یان نە ؟ دوو وتە هەیە :

یەکەم // هەندێک زانا دەلێن سونەتە وەلام هەموو بانگەکان بدەیتەوە ، بەلگە :

عن ابي سعیدی الخدري رضي الله عنه قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( إذا سمعتم المؤذن فقولوا مثل ما يقول المؤذن)) متفق علیە ، واتە : ئەگەر گوێتان لە بانگ بوو بلێن وەک ئەوەی بانگدەر گوتویەتی .

عز بن عبدالسلام دەلێت : (( ئەگەر بانگ درا دوو جار وەلام دەدرێتەوە بۆ هەر بانگێک بە جیا ، ...... )) فتاوی عز بن عبد السلام لاپەڕە ۷٨

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وەلامی بانگی دووەمیش دەدەیتەوە وە زیاتریش بێت سونەتە ، هەروەک چۆن دوو بانگدەر بانگیان دەدا لەسەردەمی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت )) الاختیارات لاپەڕە ۳۹

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وەلامی بانگی یەکەم دەدەیتەوە ، وە وەلامی بانگی دووەمیش دەدەیتەوە ، لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( إذا سمعتم المؤذن فقولوا مثل ما يقول المؤذن ))

بەلام ئەگەر نوێژ بکات پاشان گوێی لە بانگ بێت دوای نوێژ مانای فەرمووودەکە ئەوە دەگەیەنێت وەلام دەداتەوە لەبەر گشتییەتی فەرموودەکە ، .......... )) مجموعە فتاوی ابن عثیمین ج۱۲ لاپەڕە ۱۹۳ ــ ۱۹٤

دووەم // هەندێک زانا دەلێن وەلام دانەوە بانگ تایبەتە بە بانگی یەکەم ، بەلکو هەندێک دەلێن وەلامی ئەو بانگەی دەداتەوە کە نوێژ لەو مزگەوتە دەکات ، چونکە بێجگە لەمە ئەوانی تر ناچێت بۆ نوێژ کردن ، هەروەها ئەگەر نوێژت تەواو کرد گوێت لە بانگ بوو وەلام نادەیتەوە چونکە نوێژت کردووە و وەلامت داوەتەوە .

وتەی ڕاست بەرفراوانی تێدایە دەتوانی وەلامی چەند بانگێک بدەیتەوە ، وە وەلام دانەوە تایبەت نییە بەوەی دەچیتە فلانە مزگەوت یان نە ، چونکە ئەگەر لە مالیش بیت وەلام دەدەیتەوە کەچی نەچوویتی بۆ مزگەوت .

ئەگەر بانگ تێکەڵ بەیەکتر بوون دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم / دەتوانی دەنگەکان لێک جیا بکەیتەوە ، لەم حالەتە وەلامی بانگ دەدەیتەوە .

حالەتی دووەم / ناتوانی لێک جیا بکەیتەوە ، لەم حالەتە بە هەموو بانگەکان کە تێکەڵ بەیەکتر بووینە وەلام یەک بانگ دەدەیتەوە ئەگەر چی هەندێک وەلام دانەوە هی بانگێک بێت وە هەندێکی تر هی بانگێکی تر بێت .

پوختەی وەلامی زانایان :

(۱) زۆربەی زانایان دەلێن وەلام دانەوەی بانگ سونەتە واجب نییە ، کە ئەمە وتەی ڕاستە .

(۲) دەتوانی وەلامی چەند بانگێک بدەیتەوە .

(۳) ئەگەر چەند بانگێک تێکەڵ بەیەکتر بوون ، بتوانیت لێکیان جیابکەیتەوە وەلامی دەدەیتەوە .

(٤) ئەگەر چەند بانگێک تێکەڵ بەیەکتر بوون ، نەتوانی لێکیان جیابکەیتەوە بەهەموو بانگەکان وەلامی یەک بانگ دەدەیتەوە ئەگەر چی هەندێک وەلام دانەوە هی بانگێک بێت و وە هەندێکی تر هی بانگێکی تر بێت .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام