پرسیار : حوکمی جووت بوون لەگەڵ ئافرەت دوای عەقدی زەواج و پێش گواستنەوە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دروستە پیاو مباشرە لەگەڵ خێزانی خۆی بکات دوای عەقد و پێش گواستنەوە ، سەبارەت بە جووت بوون باشتر وایە تەرکی بکات .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جووت بوون لەگەڵی حەڕام نییە ، بەڵام تەرک کردنی باشترە ھەتا دەیگوازیتەوە ، مادەم عەقد تەواو بوو و بەناوبانگ بوو ھیچی تێدا نییە ، بەڵام ئەگەر ئارام بگرێت ھەتا دەگوازێتەوە ئەمە باشترە . )) مجموع فتاوى ابن باز (٢٠٧/٢١) .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئایا دروستە مباشرەی لەگەڵ بکات ھێشتا نەیگواستۆتەوە ؟
ئەگەر عەقدی زەواج کرا ئافرەت لە ماڵی خۆیەتی ، نەگوازراوەتەوە بە شێوەی فەرمی کە خەڵک حەفلە دەکەن ، چووە لای و مباشرەی لەگەڵ کرد دروستە ، چونکە خێزانییەتی ، ئیلا ئەوە نەبێت ئێمە پێمان خۆش نییە جووت بێت لەگەڵی ، چونکە ئەگەر جووت بێت لەگەڵی و حەملی ببێت ، ئەوە ئافرەت تۆمەتبار دەکرێت ، خەڵک دەڵێن : چۆن حەملی بوو ھێشتا نەگوازراوەتەوە ؟ پاشان ئەگەر جووت بێت لەگەڵی ، وە قەدەری خوا وابوو لەو ڕۆژە مرد ، پاشان حەملی بوو بەو جووت بوونە ، خەڵک چ دەڵێن ؟! ، بەڵام بۆی ھەیە ھەموو شتێک بکات بێجگە لە جووت بوون نەبێت ، چونکە خێزانیەتی ، پاشان من پێم باشترە عەقدی زەواج بکرێت کاتی گواستنەوە . )) الشرح الممتع (٣٩٢/١٢) .
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( جووت بوون لەگەڵ خێزانی خۆت دوای عەقدی زەواج و پێش گواستنەوە ھیچی تێدا نییە لە ڕووی شەرعەوە ، بەڵام ترسی ئەوەی ھەیە ئاثەواری خراپی بەدوای بێت ، لەبەر ئەوە ڕێگری دەکەین ، چونکە لادانی مەفسەدەت پێش ڕاکیشانی مەسلەحەت دەخرێت . )) فتاوى اللجنة الدائمة - المجموعة الأولى (٢٧١/١٩) .
———————————————————————————————
Www.ferdaws.net