پرسیار : ئاژەڵێک شاخی شکاوە ، ئایا دەکرێت بکەیتە قوربانی ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ئاژەڵێک شاخی شکا بێت دروستە بکرێتە قوربانی .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئایا بە قوربانی دەچێت ئەوەی شاخی شکاوە ؟
دەڵێین : بەڵێ بە قوربانی دەچێت ھەتا ئەگەر ھەموو شاخی شکا بێت ، چونکە مەبەست پێی خواردن نییە ، خەڵک سوودی لێ وەرناگرن بۆ خواردن ، وە ھیچ زیان بە ئاژەڵ ناگەیەنێت ئەگەر شکا ، بەڵام ئەگەر شکانی بە شێوەیەک بێت کاریگەری لە ئاژەڵەکە بکات ، ئەوە ئێمە دەڵێن : نابێت بۆ قوربانی ، لەبەر ئەوە داخلی ئەم وتەیە دەبێت : " والمریضة البين مرضها " ، بەڵام ئەگەر ڕوون و ئاشکرا نەبێت ھیچی تێدا نییە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١٤ لاپەڕە ٣٦٦ .
————————————————————————————————
Www.ferdaws.net