پرسیار : حوکمی مردوو ماچ کردن ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دروستە مردوو ماچ بکرێت ، جا چ نزیکی بێت یان کەسێکی دوور بێت ، دروستە پیاو مردووی پیاو ماچ بکات ، وە دروستە ئافرەتیش مردوو ئافرەت ماچ بکات ، بەڵگە :
(١) عن عائشة رضي الله عنها أن النبي صلى الله عليه وسلم : (( قَبَّلَ عُثْمَانَ بْنَ مَظْعُونٍ وَهُوَ مَيِّتٌ وَهُوَ يَبْكِي ... )) رواه أبو داود (٣١٦٣) وصححه الألباني في صحيح أبي داود .
(٢) عن عائشة رضي الله عنها : (( أن أَبَا بَكْرٍ اَلصِّدِّيقَ رضي الله عنه قَبَّلَ اَلنَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم بَعْدَ مَوْتِهِ )) رواه البخاري (٤٤٥٧) .
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە ئەھلی مردوو و ھاوڕێکانی ڕوخساری ماچ بکەن ، فەرموودە جێگیر بووە لەسەری . )) المجموع ج٥ لاپەڕە ١١١ .
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فەرموودەکە بەڵگەیە دروستە مردوو ماچ بکەیت . )) فتح الباری .
شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نقل نەکراوە کەس ئینکاری ئەبو بەکری کردبێت ، ئەمە ئیجماعە بۆ دروستی مردوو ماچ کردن . ))
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچی تێدا نییە بۆ ماچ کردنی مردوو ، ئەگەر یەکێک لە مەحرەمەکانی ئافرەت ماچی بکەن ، یان یەکێک لە پیاوەکان ماچی بکەن ، ھەروەک ئەبو بەکر ئەمەی کردووە لەگەڵ پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت . )) مجموع الفتاوى" (١٠٢/١٣) .
—————————————————————————————————
Www.ferdaws.net