پرسیار : حوکمی سەردانی گۆڕستان کردن لە ڕۆژی جەژن دا ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن تایبەت کردن ڕۆژی جەژن بۆ سەردانی گۆڕستان کردن داھێنراوە ، بەڵگە :
(١) عن أبي هُرَيرَة رَضِيَ اللهُ عنه ، قال : قال رسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم : (( لا تَجْعَلوا بُيوتَكم قُبورًا، ولا تَجْعَلوا قبري عِيدًا )) رواه ابو داود (٤٠٤٢)، وأحمد (٣٦٧/٢) (٨٧٩٠)، وروى مسلم (٧٨٠) الشطر الأول فقط صحَّح إسنادَه النوويُّ في ((المجموع)) (٢٧٥/٨) ، وحسَّنه ووثَّق رواته ابنُ تيميَّة في ((الإخنائية)) (٢٦٥)، وقال عنهم: مشاهيرُ، لكن عبد الله بن نافع الصائغ فيه لِين لا يَمنَع الاحتجاجَ به، وله شواهد متعدِّدة. وحسَّنه محمد ابن عبد الهادي في ((الصارم المنكي)) (٢٠٧)، وحسَّن إسنادَه ووثَّق رواته ابن القيِّم في ((إغاثة اللهفان) (٣٠٠/١) ، وحسَّنه ابن حجر في ((الفتوحات الربانية)) (٣١٤/٣) ، وجوَّد إسنادَه ابن باز في ((مجموع فتاواه)) (٣٨٦/٢) ، وصحَّحه الألباني في ((صحيح سنن أبي داود)) (٢٠٤٢).
تایبەت کردنی سەردانی گۆڕستان ھەموو ساڵێك داخلی کردنە جەژن دەبێت .
ابن باز پرسیار لێی کراوە ئایا تایبەت کردنی ھەردوو جەژن بۆ سەردانی گۆڕستان ھیچ ئەصلی ھەیە ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( نەم زانیووە ھیچ ئەصلی ھەبێت ، بەڵکو سونەتە سەردانی گۆڕستان بکەیت ھەر کاتێک بۆی ڕێک کەوت و ئاسان بوو . )) مجموع فتاوى ابن باز (٣٣٧/١٣) .
ھەروەھا دەفەرمووێت : (( بناء دروست کردن لەسەر گۆڕ ، و تایبەت کردنی ڕۆژێکی دیاری کراوە بۆ سەردانی گۆڕستان کردن ، و کردنە جەژن شتێکی خراپە . )) فتاوی نور علی الدرب (٢٦٢/٢) .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تایبەت کردن ھەینی و جەژن ھیچ ئەصلی نییە لە سونەت ، تایبەت کردنی سەردانی گۆڕستان کردن لە ڕۆژی جەژن ، وە باوەڕی وابێت ڕێگەپێدراوە ، ئەوە بە داھێنراو حساب دەکرێت ، چونکە جێگیر نەبوو لە پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت ، نەم زانیووە ھیچ لە ئەھلی عیلم ئەمەیان گوتوو بێت . )) مجموع فتاوى ورسائل العثيمين(٢٨٧/١٧) .
————————————————————————————————————
Www.ferdaws.net