پرسیار : ئایا نوێژی مأموم دروستە ئەگەر لەپێش ئیمام وەستا بێت ؟
وەڵام : نابێت مأموم لە پێش ئیمام بوەستێت ، ئەگەر لە پێش ئیمام وەستا ڕووەو قیبلە لەناو نوێژ ، ئەوە نوێژی بەتاڵ دەبێت ، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ، حەنەفی و شافعی و حەنابلە ، بەڵگە :
(١) عن ابنِ عبَّاسٍ رَضِيَ اللهُ عنهما، قال : (( بتُّ عند خالتي ميمونةَ، فقام رسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم من اللَّيلِ فتوضَّأَ من شَنٍّ معلَّقٍ وضوءًا خفيفًا- فجعل يَصفُه وجعَل يُقلِّله- قال ابنُ عبَّاس: فقمتُ فصنعتُ مِثلَ ما صنَع النبيُّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، ثم جئتُ فقمتُ عن يَسارِه، فأَخْلَفني فجَعَلني عن يمينِه فصلَّى...)) أخرجه البخاري (١٣٨)، (٨٥٩)، ومسلم (٧٦٣) باختلافٍ يسير.
پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لە پشتەوە بردی بۆ لای ڕاسی نەک لە پێشەوە ، بەڵگەیە دروست نییە پێش ئیمام بکەویت .
(٢) عن عائشةَ أمِّ المؤمنينَ رَضِيَ اللهُ عنها، قال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: ((إنَّما جُعِلَ الإمامُ ليؤتمَّ به..)) رواه البخاري (٦٨٨)، ومسلم (٤١٢) .
شوێن ئیمام کەوتن ئەوەیە شوێنی بکەویت نەک پێشی بکەویت ، پێش کەوتن پێچەوانەی شوێن کەوتنە .
ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ئەگەر عوزری ھەبێت نوێژی دروستە .
ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نوێژی دروستە ئەگەر عوزری ھەبوو بێجگە لە حالەتی تر " واتە بۆ حالەتی تر نوێژی دروست نییە " ، ئەگەر زەحمەت بوو بۆی ، نوێژەکەی پێش ئیمام باشترە لە تەرک کردنی ، ئەمە وتەی کۆمەڵێک لە زانایانە ، ئەمە وتەی ئیمام ئەحمەد و زانای ترە ، ئەم وتەیە داپەروەرترین وتەیە و ڕاسترینیانە ، چونکە تەرک کردنی پێش ئیمام کەوتن واجبێکە لە واجبەکانی نوێژی بە کۆمەڵ ، واجبەکان ھەموویان لادەچن کاتی بوونی عوزر . )) مجموع الفتاوى (٤٠٤/٢٣) .
————————————————————————————————
Www.ferdaws.net