پرسیار : مأموم لە لای ڕاست دەوەستێت یان چەپ ئەگەر تەنھا خۆی و ئیمام بوون ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن سونەتە مأموم لای ڕاستی ئیمام بوەستێت ئەگەر یەک بوو ، کە ئەمە وتەی ھەرچوار مەزھەبەکانە ، حەنەفی و مالکی و شافعی و حەنابلە ، بەڵکو ھەندێک ئیجماع نقل دەکەن ، بەڵگە :
(١) عن ابنِ عبَّاسٍ رَضِيَ اللهُ عنهما، قال : (( بتُّ عند خالَتي ميمونةَ، فلمَّا كان بعضُ اللَّيلِ قام رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم يُصلِّي، فأَتى شَنًّا معلَّقًا فتوضَّأ وضوءًا خفيفًا، ثم قام فصلَّى، فقمتُ فتوضأتُ وصنعتُ مِثل الذي صنَعَ، ثم قمتُ عن يَسارِه، فحوَّلَني عن يمينِه ... )) أخرجه البخاري (١٣٨)، (٨٥٩)، ومسلم (٧٦٣) باختلاف يسير.
ابنُ عبد البَر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەتێکە لە سونەتەکان کە ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەری ، ئەگەر ھەتا لەگەڵ ئیمام یەک کەس بۆ نوێژ ، نابێت بوەستێت لەگەڵی ئیلا لای ڕاست . )) الاستذكار (١٠٥/٢) .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەتە لای ئێمە مأموم لای ڕاستی ئیمام بوەستێت ئەگەر یەک کەس بوو ھەروەک باسمان کرد ، تێکڕایی زانایان ئەمەیان گوتووە ئیلا ئەوەی قاضی أبو الطیب و کەسانی تر لە سعید بن مسیب نقلیان کردووە . )) المجموع (٢٩٤/٤) .
—————————————————————————————————
Www.ferdaws.net